پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له پای خزمه‌ته به‌رچاوه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی بێست لایف به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، شاندێكی یانه‌كه كه پێك هاتبوون له خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و میران محه‌مه‌د له ڕاگه‌یاندنی یانه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی بێست لایف یان كرد .
له‌و سه‌ردانه‌دا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و هونه‌ری و پزیشكانه‌وه پێشوازی كران سه‌ره‌تا خاتوو كه‌لسوم به ناوی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌وه سوپاسی بێپایانی ئاراسته‌ی كارگێڕی و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی بێست لایف كرد كه زۆر به‌رپرسیارانه و دڵسۆزانه له خه‌می وه‌رزشی شاری سلێمانی دان و هه‌میشه هاوكاری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان كردووه له كاتی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كان به دابین كردنی ئامبولانس و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه پزیشكییه‌كان .
هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی بێست لایف سوپاسی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و به گرنگی زانی كاری پێكه‌وه‌ی ئه‌نجام بده‌ن بۆ خزمه‌ت به وه‌رزشكاران و تیمه‌كان و ئه‌وه‌شی له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی نه‌خۆشخانه‌كه‌یانه‌وه بینی كه ده‌یانه‌وێت وه‌ك بێست لایف خۆنه‌ویستانه خزمه‌ت به وه‌رزشكاران بكه‌ن .
له كۆتایی ئه‌و سه‌ردانه‌شیاندا خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی پێشكه‌ش به كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كه كرد .