پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له‌سه‌ر داوه‌ت نامه‌ی فه‌رمی ولاَتی ڕوسیا و بۆ دووه‌م جار له مێژووی وه‌رزشی خۆیدا ، تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی كاراتێی ئه‌و ولاَته ده‌كات .
بڕیاره له به‌رواری 25 بۆ 27 ی نیسانی 2025 و له شاری نۆڤۆ سبریسك - ی ولاَتی ڕوسیا و به‌به‌شداری 24 ولاَت پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی كاراتێی ڕوسیا له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان و كچان به‌ڕێوه بچێت و تێیداو كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه به‌شداری ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه ، ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، خۆمان به خۆش حاڵ ده‌زانین وه‌ك تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به فه‌رمی و له‌لایه‌ن یه‌كێتی كاراتێی ڕوسیا بانگێشتی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كرێن بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ر یه‌ك ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه ماوه‌ی 43 ڕۆژه له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدان ئه‌وه‌ش دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی بۆ 8 ڕاهێنه‌ر و یاریزانمان له هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان وه وه‌ك تیمه‌كه‌مان یه‌ك ڕاهێنه‌ر و دوو یاریزانمان میوانی ولاَتی ڕوسیا ده‌بین ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بڕیار بوو ته‌نیا یه‌ك ڕاهێنه‌ر و یه‌ك یاریزان له‌سه‌ر ئه‌ركی ولاَتی ڕوسیا بێت به‌لاَم به‌نده دوای وتوێژ له‌گه‌ڵ مسته‌ر ڕۆمان به‌ڕێوه‌به‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه خۆش به‌ختانه ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر كه‌متر كردین به زیادكردنی یه‌ك یاریزان واته یه‌ك ڕاهێنه‌ر و دوو یاریزانمان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌وان به‌شداری ده‌كه‌ین .
مورادی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه به‌هۆی سه‌رقاڵیان به كار‌و باره كارگێڕییه‌كان بۆ به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه به چڕی ئاماده‌كاریان ده‌ست پێكردووه كه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كی وا به‌هێز كاتی زیاترت بۆ ئاماده‌كاری و مه‌شق پێویسته به‌لاَم ئه‌وه‌ی خۆشحاڵی كردوین پێش ده‌ست پیێكی پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌گه‌ڵ یاریزانانی ولاَتانی دیكه‌ی به‌شدار كه‌مپی مه‌شقی ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه سودی زۆری بۆ یاریزانانمان ده‌بێت .
دواجار ئه‌رسه‌لان مورادی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای چاوپێكه‌وتنیان له قونسوڵگه‌ری ولاَتی ڕوسیا له‌لایه‌ن قونسوڵگه‌رییه‌كه‌وه پیرۆزبایان ئاراسته كراوه كه تیمێكی كوردستانی له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك هیوایی سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستوون .
جێگه‌ی باسه تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا بریتی ده‌بن له ( ئه‌رسه‌لان مورادی - ڕاهێنه‌ر ، ، شڤان عوسمان - یاریزان ، شاكۆ شۆڕش - یاریزان ، ڕێباز حه‌كیم - یاریزان ، بڕیار یوسف - یاریزان ، مه‌به‌ست فایه‌ق ، یاریزان ، سانا سه‌ربه‌ست - یاریزان ، چراخان جعفر - یاریزان )