پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاری ژماره 12 ی له خولی نابابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و بووه میوانی یانه‌ی ده‌غاره .
له‌و یارییه‌دا یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز ده‌ربكه‌ون و له ڕكابه‌ره‌كه‌یان له نێو هۆڵ و هانده‌ریان ببه‌نه‌وه دوایی ئه‌وه‌ی به 3-2 سێت ئه‌نجامه‌كه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێنا .
ئه‌مه‌و سێتی یه‌كه‌م یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 22 - 25 خاڵ تۆوشی شكست هات و هه‌روه‌ك له سێتی دووه‌م و سێهه‌م توانیان به خاڵه‌كانی 25 - 21 و 25 - 20 براوه‌بن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سێتی چواره‌م له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ده‌غاره به كۆتاهات به‌لاَم كۆڵنه‌ده‌رانه پێشمه‌رگه‌كان توانیان له دوا سێتی یارییه‌كه‌دا و به ئه‌نجامی 15 - 10 خاڵ براوه‌بن و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان پێشمه‌رگه‌كان دوو خاڵی گرنگیان به‌ده‌ست هێنا .