پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 13 و دوا جه‌وله‌ی قۆناغی هه‌شتی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی ئاشكرا كردوو بڕیاری دا یارییه‌كان له ڕۆژانی 24 تا 26 ی نیسانی 2025 به‌ڕێوه بچن .
له خشته‌ی یارییه‌كان ، نینوی میوانداری له ده‌غاره ده‌كات و هه‌روه‌ك هه‌ولێر میوانی شوڕته‌كانی به‌غداد ده‌بن ، ئه‌مه‌و مه‌صافی شیمال و غازی به‌صره له نێو هۆڵی ئه‌رمه‌نی له به‌غدادی پایته‌ختی عێراق به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌رچی پێشمه‌رگه و میقدادیه‌یه دوا یاری له دوا ڕۆژدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن .