پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری نۆڤا سبریسك له ولاَتی ڕوسیا و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی كاراتێی نۆڤا سبریسك ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی كاراتێی ڕوسیا به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ستیان پێكرد .
سه‌باره‌ت به‌و ئاماده‌كاریانه و له شاری نۆڤا سبریسك ه‌وه ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان دوای ماندوو بوونێكی زۆر له گه‌شتێكی دورو درێژدا گه‌یشتنه شاری نۆڤا سبریسك وه دوای ئه‌وه‌ی پێشوازیه‌كی گه‌رمان لێكرا ، هه‌نگاوه‌كانمان بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه نا به به‌شداریمان له كه‌مپی هاوبه‌شی ئاماده‌كاری كه تێیداو ولاَتانی ڕوسیا ، ئێران ، بیلا ڕوسیا ، ئازه‌رباینجان و ئه‌رمینیا تێیدا به‌شدار بوون .
هه‌روه‌ك مورادی ئاماژه‌ی پێكرد كه كه‌مپه‌كه له ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی ڕاهێنه‌ری گشتی ولاَتی ڕوسیا و به‌نده وه‌ك ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌رانی ولاَتانی به‌شدار ئه‌نجام دراوه كه ده‌توانم ئاماژه به‌وه بده‌م مه‌شقی كه‌مپه‌كه سودی زیاتری بۆ یاریزانانمان ده‌بێت له یارییه‌كان چونكه ، تیمه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ره باشترینه‌كانی جیهان مه‌شقیان ئه‌نجام داوه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی به‌رز بونه‌وه‌ی ئاستی یاریزانانی ئێمه .
له دواجاردا ئه‌رسه‌لان ووتی مه‌شقه‌كانی كه‌مپه‌كه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 24 ی نیسان كۆتایی دێت و دواتر كێشی یاریزانان دیاری ده‌كرێت بۆ به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی كاراتێی ڕوسیا كه بڕیاره یارییه‌كانی ماوه‌ی سێ ڕۆژ بخایه‌نێت .