پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
زوبێر ساڵحی یاریزانی تیمی بۆكسێنی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی له پاڵه‌وانێتی ئاسیا به‌هێز كردووه .
له شاری عه‌مانی پایته‌ختی ولاَتی ئه‌رده‌ن و له نێو هۆڵی حسێن یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی ولاَتانی ئاسیا بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان ده‌ستیان پێكرد .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ، تیمی بۆكسێنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پێنج یاریزان به‌شداره كه دیارترینیان ، زوبێر ساڵحی پاڵه‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ، بڵند مه‌حمود ڕاهێنه‌ری تیمی بۆكسێنی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری دا‌و ووتی ، له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پێنج یاریزان به‌شداره كه دیارترینیان ، زوبێر صاڵح ی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه كه توانیویه‌تی ئاستێكی زۆر به‌رز پیشان بدات و به سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌یشتنی به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین یه‌كلا كرده‌وه .
بڵند ئه‌وه‌شی ووت كه زوبێر ، توانی به ئاسته به‌رزه‌كه‌ی هه‌نگاوێكی سه‌خت ببڕێت دوای سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی قیرغیسستان سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین مسۆگه‌ر كرد كه بڕیاره له‌و یارییه‌دا و له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران یاری بكات .
بڵند ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له مێژووی یاریزانانی كوردستان ئه‌مه یه‌كه‌م یاریزانی كوڕه له‌و ئاسته و ته‌مه‌نه‌دا بگاته پاڵه‌وانێتی ئاسیا .
جێگه‌ی باسه زوبێر ساڵح یه‌كێكه له یاریزانانی تیمی كوڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ماوه‌ی سێ وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌كه توانیویه‌تی نازناوه‌كانی عێراق له ئاسته‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت .