پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی هاوكاری به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی و به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خولێكی باله‌ی بۆ چوار تیپی باله‌ی لاوانی یانه و مه‌ڵبه‌نده وه‌رزشییه‌كانی سنوری شاری سلێمانی كرده‌وه .
یاری كۆتایی خوله‌كه له نێوان تیپی باله‌ی لاوانی پێشمه‌رگه A و پێشمه‌رگه B به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز دواجار لاوانی پێشمه‌رگه A توانی به سێ سێتی بێ وهلاَم بردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات و نازناوی خوله‌كه‌ی برده‌وه و پله‌ی دووه‌میش بۆ تیپی دووه‌می یانه‌كه بوو .
له دوایی كۆتاهاتنی یارییه‌كه‌ش خهلاَت به‌سه‌ر تیپه سه‌ركه‌وتوه‌كان و یاریزانان دابه‌ش كرا‌و هه‌روه‌ك جامی سوپاس و پێ‌زانین به‌خشرایه یانه‌ی پێشمه‌رگه له پای ئه‌و هاوكاریه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ ئه‌نجام دانی خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان .