ڕاپۆرت - گه‌له‌ری‌ وێنه‌ : پێشمه‌رگه‌ ڤێستیڤاڵی‌ كاراتێی‌ مندالاَنی‌ ئه‌نجام داو بڕوانامه‌ و میدالیا به‌خشرایه‌ به‌شداران



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 30 ی‌ ته‌مووزی‌ 2023 و له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌هیدی‌ ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌ ژێر چاودێری‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ ، م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێر و ، ئه‌دیب شكور ، كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێِڕی‌ ڤێستیڤاڵی‌ سالاَنه‌ی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ تێیداو یاریزانانی‌ ته‌مه‌ن خوار 13 ساڵ به‌شدار بوون .

ئه‌مه‌و دوایی‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و ڤێستیڤاڵه‌ بڕوانامه‌ و میدالیا به‌خشرایه‌ مندالاَنی‌ به‌شداری‌ ڤێستیڤاڵه‌كه‌ و سه‌ركه‌وتوانیش دیاری‌ كران بۆ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و چالاكییه‌ وه‌رزشیه‌ توانا سه‌عید كارگێڕی‌ تیپی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، به‌ گرنگمان زانی‌ ئه‌و چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌ ئه‌نجام بده‌ین ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ زیاتر هاندانی‌ مندالاَن و به‌ره‌و پێشچوونی‌ ئاستیان هه‌روه‌ك توانا ئاماژه‌ی‌ پێكرد كه‌ 73 یاریزان له‌ سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شداریان له‌و ڤێستیڤاڵه‌دا كردوو باشترینه‌كانی‌ دیاری‌ كران بۆ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ مندالاَنی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان كه‌ بڕیاره‌ یارییه‌كانی‌ له‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 4 ی‌ ئابی‌ 2023 و له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ بچێت .

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌ پێكردنه‌ له‌ ڤێستیڤاڵی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێز كۆڵنده‌ر كه‌ریم سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ كوردستان و خانه‌واده‌ی‌ مندالاَن و چه‌ندین میوان ئاماده‌ بوون .


PM:09:10:30/07/2023




ئه‌م بابه‌ته 4268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌