له‌ پاڵه‌وانێتی‌ جامی‌ سه‌فیری‌ كۆری‌ بۆ یاری‌ تایكواندۆ بانه‌ ئه‌حمه‌دی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م بوو



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ ژێر چاودێری‌ ڕه‌عد حه‌مودی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق و به‌ ئاماده‌بوونی‌ وه‌زیری‌ وه‌رزش و لاوانی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند و سه‌فیری‌ كۆریا ، پاڵه‌وانێتی‌ تایكواندۆی‌ جامی‌ سه‌فیری‌ كۆری‌ له‌ شاری‌ به‌غدادی‌ پایته‌ختی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ چوو .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كچه‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بانه‌ ئه‌حمه‌د دوایی‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رز توانی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م و میدالیایی‌ ئاڵتون به‌ده‌ست بهێنێت .

سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان به‌ختیار حسێن سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمی‌ تایكواندۆی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، بۆ سێهه‌م ساڵی‌ له‌سه‌ر یه‌كه‌ ئه‌م كچه‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌توانێت ئاستێكی‌ به‌رز پیشان بدات و نازناوی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ده‌ست بهێنێت .

هه‌روه‌ك به‌ختیار ووتی‌ ، له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌عب و له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژ و به‌به‌شداری‌ زیاتر له‌ 757 یاریزان ڕكابه‌رییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ جامی‌ سه‌فیری‌ كۆری‌ به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ ئه‌و ژماره‌ی‌ یاریزانه‌ دابه‌ش بوو بوون به‌سه‌ر 105 یانه‌ و هۆڵی‌ تایبه‌تی‌ تایكواندۆ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراقدا و توانیمان دووباره‌ له‌ نێو كێبڕكێ‌ به‌هێزه‌كانی‌ نازناو بۆ یانه‌كه‌مان و شاری‌ سلێمانی‌ بهێنینه‌وه‌ .

 دواجار ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ یانه‌كان توانیان پله‌ی‌ سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنن و جامی‌ سێهه‌می‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ .



PM:06:31:29/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 2032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌