كیژه‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ ، پێشمه‌رگه‌ تاجی‌ زێڕین یان له‌سه‌ر نا و دووه‌م نازناوی‌ وه‌رزی‌ 2024 یان برده‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزشی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ و ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 9 ی‌ ئازاری‌ 2024 و له‌ دوای‌ چه‌ندین یاری‌ به‌هێز و كێبڕكێی‌ یاریزانانی‌ به‌شداری‌ پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌كانی‌ عێڕاق بۆ یارییه‌كانی‌ كچان ، پێشمه‌رگه‌كانی‌ شاری‌ ڕۆشنبیران دوایی‌ كێبڕكێیه‌كی‌ به‌هێز و پڕ ڕكابه‌ری‌ توانیان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 210 خاڵ نازناوی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ده‌ست بهێنن .

ئه‌مه‌و یانه‌ی‌ فه‌تات نینوێ‌ به‌ 203 خاڵ پله‌ی‌ دووه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا و پله‌ی‌ سێهه‌میش بۆ كچانی‌ یانه‌ی‌ شێروانه‌ بوو به‌ 52 خاڵ .

مه‌راسيمی‌ خه‌لاَته‌كان :

پاش كۆتاهاتنی‌ یارییه‌كان و به‌ ئاماده‌بوونی‌ حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و د ، دیار محه‌مه‌د صدیق سه‌رۆكی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ سلێمانی‌ خه‌لاَته‌كانی‌ تیمه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان و له‌ نێویاندا كیژانی‌ پێشمه‌رگه‌ جامی‌ زێڕینی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌یان پێبه‌خشرا و نزار ئه‌كره‌می‌ سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری‌ تیمه‌كه‌ش وه‌ك تاجی‌ پاشایه‌تی‌ ئه‌و جامه‌ی‌ له‌سه‌ری‌ ناو به‌ دڵێكی‌ پڕ جۆش و خرۆشه‌وه‌ ئه‌و خۆشییه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هاوكار و كیژه‌ یاریزانه‌كانی‌ دابه‌ش كرد و ئاهه‌نگی‌ سه‌ركه‌وتن و دووه‌م نازناوی‌ وه‌رزی‌ 2024 یان له‌ یاریگه‌دا گێڕا .


PM:10:05:09/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 1984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌