پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی كچانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خاوه‌ن دووه‌م نازناوی پاڵه‌وانێتی عێراق له وه‌رزی 2024 دا میوانی سه‌رۆكی یانه بوون .
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 13 ی ئازاری 2024 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تیمی كچانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه كه خاوه‌ن نازناوی دوا پاڵه‌وانێتی عێراق بوون سه‌ردانی سه‌رۆكی یانه به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا یان كرد .
له‌و میواندارییه‌دا كه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و موسی ڕه‌ووف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌ڕێوه چوو ، سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یانه پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌ی له كچانی یانه‌كه‌یان كرد كه به كه‌مترین یاریزانه‌وه له ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزی پڕ كێبڕكێ توانیان جامی یه‌كه‌می به‌ده‌ست بهێنن ، هه‌روه‌ك خۆی به خۆشحاڵ زانی كه ئه‌و پۆله كیژه پاڵه‌وانه هه‌میشه به به‌رگی پێشمه‌رگه‌وه له پاڵه‌وانێتیه‌كاندا نازناوه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنن و جامه‌كان بۆ یانه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێننه‌وه .
له درێژه‌ی وته‌كانی دا سه‌رۆكی یانه وێڕای ئه‌وه‌ی پاڵپشتی بۆ دووپات كردنه‌وه داوای لێ‌كردن به‌رده‌وامبن و هه‌وڵی زیاتر و زیاتر بده‌ن چونكه ئه‌وان داهاتووی ولاَتێكن و ده‌توانن له كێبڕكێ ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌نجامی به‌رچاو مسۆگه‌ر بكه‌ن .
دواتر نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كه به ناوی خۆی و كیژه یاریزانانی پاڵه‌وانانیان سوپاسی تایبه‌تی سه‌رۆكی یانه‌كه‌یانی كرد كه هه‌میشه پاڵپشتیان بووه و ڕۆڵی حاكم مه‌حمودی جێگری سه‌رۆكی یانه‌شی به‌رز نرخاند كه له واده‌ی به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ تیمه‌كه بووه و به‌رده‌وام چاودێری كردوون و هاوكاری ته‌واویان بووه .
له كۆتایی ئه‌و دیداره‌شدا سه‌رۆكی یانه خهلاَتی كیژه یاریزانه‌كانی كرد كه توانیان له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق و له وه‌رزی 2024 دا دوو جام و نازناو بۆ یانه‌كه‌یان و شاری سلێمانی به‌ده‌ست بهێنن .