پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی بێچوه شێرانی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و له دووه‌م یاری خۆیاندا ، تیمی تۆپی پێی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیاندا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداریان له تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی دهۆك كرد .
یارییه‌كه له كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 13 ی نیسانی 2024 و له كه‌شێكی به‌هاری و دڵفڕێندا به‌ڕێوه چوو هه‌ر له خوله‌كی یه‌كه‌می ده‌ست پێكی یاری بێچوه شێره پێشمه‌رگه‌كان توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و له‌و خوله‌كه‌دا ، هه‌ستیار هونه‌ر گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد ، ئه‌مه‌و له پاش پێنج خولهك و له خوله‌كی 6 به‌هێز جه‌میل ی بێچوه شێری پیَشمهرگه دووه‌م گۆڵی تیمه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كلا كرده‌وه و هه‌رچی محه‌مه‌د كاوه‌ی یاریزان بوو له خوله‌كی 13 دا گۆڵی سێهه‌می مسۆگه‌ر كرد .
هه‌ر له نیوه‌ی یه‌كه‌مه‌دا پێشمه‌رگه‌كان به شێوه‌یه‌كی باشتر بینران و له خوله‌كی 25 محه‌مه‌د كاوه گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می بۆ پێشمه‌رگه‌كان كرد و ئه‌نه‌س عه‌لی -یش به لێدانێكی جوان له خوله‌كی 33 گۆڵی پێنجه‌می تۆمار كرد .
هه‌ر له نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا جارێكی دیكه ، محه‌مه‌د كاوه‌ی یاریزان توانی گۆڵی سێهه‌می خۆی و شه‌شه‌می تیمی بێچوه شێره پێَشمهرگهكان یه‌كلا بكاته‌وه و ئه‌نجامی ئه‌و نیوه‌یه به 6 گۆڵی بێ وهلاَم بۆ سه‌وز پۆشه‌كان كۆتایی هات .
نیوه‌ی دووه‌م بۆ پێشمه‌رگه‌كان نیوه‌ی ئاهه‌نگ گێران بوو :
له نیوه‌ی دووه‌مدا و له خوله‌كی 10 ئه‌نه‌س عه‌لی گۆڵی حه‌وته‌می تۆمار كردوو هه‌رچی له خوله‌كی 19 بوو به‌هێز جه‌میل دووباره گۆڵی هه‌شته‌می به‌ده‌ست هێنا و هه‌ر یاریزان به‌هێز جه‌میل له خوله‌كی 27 سێهه‌م گۆڵی خۆی و نۆیه‌م گۆڵی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كلاكرده‌وه و دواجار و له خوله‌كی 38 سه‌ردین هێمن توانی ده‌یه‌م گۆڵی تیمه‌كه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار بكات و ئه‌نجامی كۆتایش به 10 گۆڵی بێ وهلاَم بوو بۆ پێشمه‌رگه‌كانی شاری بیرمه‌ندوو عاریفان و دووه‌م سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوای یه‌كیشیان بوو دوای ئه‌وه‌ی له یاری یه‌كه‌میاندا و به ئه‌نجامی 4 گۆڵی بێ وهلاَم له ده‌ره‌وه‌ی یاریگهكهیاندا له یانه‌ی زاخۆی ده‌لال یان برد بۆوه .