پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی توانیان به ئاستێكی به‌رز له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ببینرێن و به پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كان گه‌یشتنیان به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین مسۆگه‌ر كرد ، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و پاڵپشتی یه‌كێتییه‌كه‌یان له دوای ئه‌و ئه‌نجامانه‌یان ، شاندێكی یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی به سه‌رۆكایه‌تی كاروان فه‌ره‌ج سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یان كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 11 ی حوزه‌یرانی 2024 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و وسام محه‌مه‌د بازگ ، زرنگ سه‌لاَح ، كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگیَِڕی یانه و خاتوو ئه‌مه‌ل ، پیێشوازیان كرد له به‌ڕێزان ( کاروان حەممە فەرەج - سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی ، رزگار بایز - جێگری سەرۆک ، رەفیق ئیسماعیل - سکرتێری یەکێتیه‌كه ، نەوزاد حەممە غەریب و شیروان کەمال - ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی ، سەلام تاهیر - بەرپرسی دارایی و هاوسەر مژدە - بەرپرسی به‌شی ئەلیکترۆنی و ئەردەڵان محەممەد - به‌رپرسی راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی سێمانی ) .
له‌و سه‌ردانه‌دا و سه‌ره‌تا كاروان حه‌مه فه‌ره‌ج سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی وێڕای پیرۆزبایی خۆیان بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می خولی نایاب به‌ده‌ستیان هێنا ، ته‌واوی پاڵپشتی یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی یان بۆ دووپات كردنه‌وه و هه‌رچی ڕایگه‌یاند كه یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیویه‌تی به ئاستێكی به‌رزی ئه‌ستێره‌ی له خولی نایاب ببینرێن و هیوای گه‌یشتنی تیمی تۆپی پێی یانه‌كه‌یانی به خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق بۆ خواستن .
لای خۆشیه‌وه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، دوای به‌خێرهێنان له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی ڕایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به هه‌وڵ و ماندووبوونی هه‌موولایه‌ك بووه و یاریزانان ترۆپكی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان بوون و دڵسۆزانه هه‌وڵیان داوه تا تیمه‌كه‌یان و ناوی پێشمه‌رگه له خولی عێراق به شه‌كاوه‌ی و گه‌شاوه‌ی بهێڵنه‌وه .
ئه‌مه‌و ڕۆڵی یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی به‌رز نرخاند و ڕایگه‌یاند كه دڵسۆزی و خه‌مخۆرییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی به‌رز ده‌نرخێنن و هیوای خواست پێكه‌وه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنه‌كان له قۆناغی كۆتایی خوله‌كه بگێڕن .
دواتر له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگیَِڕی و شاندی میوان مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌سه‌ركرده‌وه و له نزیكه‌وه پاڵپشتیان بۆ ستافی مه‌شقی و یاریزانان دووپات كرده‌وه .