پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له وه‌رزی 2024 - 2025 ی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێكرد ئه‌وه‌ش دوای بانگێشت كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له یاریزانانی له مێژینه‌ی تیمه‌كه‌یان له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی و به‌خێرهێنانه‌وه‌یان و ده‌ست پێكی ئاماده‌كاریه‌كانیان و به‌شداریان له وه‌رزی نوێی خوله‌كه‌دا ، ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 11 ی ئه‌یلولی 2024 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و سه‌رپه‌رشتیاری تیمی باله‌ی پێشكه‌وتوان و هه‌ریه‌ك له زرنگ سهلاَح ، كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كرا له ستافی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی تیمه‌كه .
سه‌ره‌تای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌خێرهاتنه‌وه‌ی له یاریزانانی تیمه‌كه‌یان كردوو ووتی كۆمه‌ڵێك له ئێوه‌ی دڵسۆز مێژوویه‌كی پڕ ده‌ست كه‌وت و سه‌روه‌ریتان بۆ خۆتان له یانه‌كه‌مان كۆكردۆته‌وه هه‌ربۆیه دڵنیان كه به هه‌مان ڕۆح و له خۆبوردوانهوه هاتونه‌ته‌وه نێو گۆڕه‌پان و ده‌تانه‌وێت بڵێن كه ئێمه پێشمه‌رگه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له ڕكابه‌رییه‌كان .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه له‌م وه‌رزه‌دا پله‌ی یه‌كه‌م تان لێ داوا ناكه‌ین ته‌نیا ده‌مانه‌وێت ئاستی به‌رزی خۆتان پیشان بده‌ن و سه‌لمێنه‌ری تواناكانتان بن له نێو یاریگه‌دا چونكه له یاری تۆپی باله‌دا یانه‌كه‌تان ناوێكی دیاره له‌سه‌ر ئاستی عێراق دا .
دواتر م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن كه سه‌رپه‌رشتیاری تیمه‌كه‌ی له ئه‌ستۆیه سوپاسی پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی جێگری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رێتی وه‌رزشی كرد كه كۆمه‌ڵێك پێداویستیان بۆ دابین كردوون و هه‌روه‌ك ووتیشی جگه‌له‌م یاریزانانه‌ی خۆمان كه سالاَنێكه وه‌ك خێزانێك پێكه‌وه‌ین كۆمه‌ڵێك له یاریزانانی گه‌نج و لاومان هێناوه‌ته پێشه‌وه و ده‌مانه‌وێت سود له تواناكانیان ببینین .
له كۆتایشدا د ، سهلاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیمه‌كه سوپاسی یانه‌كه‌یانی كردوو ووتیشی له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ری ڕه‌نج و ماندوبوونی ئه‌م تیمه ده‌بینین كه هیوامان پێیانه .