پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بڕوانامه‌ی‌ ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ به‌همه‌ن محه‌مه‌دی‌ پاڵه‌وانی‌ جیهان


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

دوای‌ سه‌ركه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌كانی‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ موایتایی‌ جیهان و به‌ده‌ست هێنانی‌ پله‌ی‌ چواره‌م تێبدا ، سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ 23 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2024 و له‌ نێو بینای‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێز د ، هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری‌ شاری‌ سلێمانی‌ پێشوازی‌ كرد له‌ به‌همه‌ن محه‌مه‌د ی‌ یاریزانی‌ پاڵه‌وانی‌ تیمی‌ موایتایی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ توانی‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ جیهان له‌ ولاَتی‌ یۆنان پله‌ی‌ چواره‌م به‌ده‌ست بهێنێت .

ئه‌مه‌و له‌و دیداره‌ وه‌رزشییه‌دا كه‌ سیروان مینه‌ ئه‌ندامی‌ یه‌كێتی‌ موایتایی‌ عێراق ئاماده‌ی‌ بوو پارێزگاری‌ سلێمانی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ به‌همه‌ن محه‌مه‌د كرد كه‌ توانی‌ به‌ ئاستێكی‌ به‌رز له‌ پاڵه‌وانێتی‌ جیهان ببینرێت و پله‌ی‌ چواره‌می‌ به‌ده‌ست هێنا و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ ده‌بێت پاڵپشتی‌ له‌و یاریزانانه‌ بكرێت كه‌ ده‌بنه‌ پاڵه‌وان و له‌سه‌ر ئاستی‌ ده‌ره‌كی‌ ده‌توانن ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنن .

هه‌روه‌ك د ، هه‌ڤاڵ ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ وه‌ك پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌میشه‌ پاڵپشتی‌ له‌ وه‌رزشكارانی‌ شاره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌كه‌ین و هانده‌ریان ده‌بین بۆ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وتی‌ به‌رده‌وام .

پاشان خه‌لاَتی‌ ڕێزلێنانی‌ به‌خشییه‌ به‌همه‌ن محه‌مه‌دی‌ پاڵه‌وانی‌ تیمی‌ موایتایی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ خاوه‌ن چه‌ندین ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامه‌ .

له‌ هه‌مان مه‌راسیمدا پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بڕوانامه‌ی‌ ڕێزلێنانی‌ به‌خشییه‌ هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر  ( به‌رهه‌م محه‌مه‌د و دانا سابر )  كه‌ توانیان سه‌ركردایه‌تی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق بۆ پاڵه‌وانێتیه‌ ده‌ره‌كییه‌كان بكه‌ن .

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ و له‌ په‌ڕاوێزی‌ چالاكییه‌كانی‌ تیمی‌ موایتایی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ موایتایی‌ یانه‌كه‌ و به‌ ئاماده‌ بوونی‌ م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری‌ یانه‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌شداری‌ له‌ خولی‌ سه‌ركه‌وتن و  دیاری‌ كردنی‌ ئاستی‌ یاریزانان به‌خشرایه‌ زیاتر له‌ 200 یاریزان كه‌ له‌ نێویاندا 83 یاریزانی‌ به‌شی‌ موایتایی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شدار بوون .


AM:12:14:24/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌