پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی كاراتێی كوردستان له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی بۆ یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان ، لاوان و پێَشكه‌وتوان ڕێك خست .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه 19 یانه بۆ یاری كۆمێته ( قیتال ) و و كاتا به‌شدار بوو دواجار كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان به سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانیان و بێ شكست نازناوی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی كوردستان له جۆری كۆمێته به‌ده‌ست بهێنن و 18 یانه‌ی ڕكابه‌ریان تێپه‌ڕاند .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان كه مێژوویه‌كی پڕ ده‌ست كه‌وت و سه‌روه‌ری بوو بۆ تیمه به‌هێزه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌مان هاوكاری یانه‌ی دووكانی كرد و تیمێكی له یاریزانانی لاوانمان پێبه‌خشین خۆش به‌ختانه هه‌ردوو تیمان یاری كۆتایمان ئه‌نجام دا و پێشمه‌رگه نازناوه‌كانی برده‌وه .
مورادی ووتیشی له یه‌كه‌م یاریمان له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م توانیمان یانه‌ی سه‌رچنار به ئه‌نجامی 3-1 یاری توشی شكست بكه‌ین وه پاشان و له یانه‌ی پیره‌مه‌گرونمان به ئه‌نجامی 3 یاری بێ وه‌لاَم برده‌وه .
هه‌روه‌ك ووتیشی یانه‌ی پێشمه‌رگه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی یاری نێوان یانه‌كانی خورماڵ و خاكی كه‌ركوكی كرد كه یانه‌ی خورماڵ توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت وه بووه ڕكابه‌ری پێَشمه‌رگه بۆ یاری پێش كۆتایی كه له ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزی پڕ ململانێدا پێشمه‌رگه‌كانمان به ئه‌نجامی 3-2 یاری سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر یانه‌ی خوڕماڵ یه‌كلا كرده‌وه و گه‌یشتینه یاری كۆتایی .
ئه‌رسه‌لان درێژه‌ی به لێَدوانه‌كه‌ی دا‌و ووتی ، له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی دووكان كه لاوانی پێشمه‌رگه پێكهاته‌كه‌ی پێ به‌خشیبوو به بردنه‌وه‌ی 4 یاری وه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌كانی ( بازیان ، ڕانیه ، ئاكرێ و شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ) گه‌یشتنه یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه و بوونه ڕكابه‌ری تیمی یه‌كه‌مان كه خۆش به‌ختانه‌ش له یاری كۆتایی یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی به ئه‌زموون به‌رامبه‌ر به لاوانی دووكان كه تیمی دووه‌می پێشمه‌رگه‌یه به ئه‌نجامی 3-1 یاری سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست هێناو به‌و ئه‌نجامه‌ش نازناوه‌كه‌مان گه‌ڕانده‌وه شاری سلێمانی و یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به ئه‌نجامه‌كانی یاری جۆری كاتا دا‌و ووتی ، تیمی كاتای یانه‌كه‌مان پله‌ی سێهه‌مان به‌ده‌ست هێنا ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی خورماڵی خاوه‌ن نازناوی عێراق و خاوه‌ن پله‌ی سێهه‌می ولاَتانی ئاسیا یاریمان كرد .
دواجار ڕاهێنه‌ری گشتی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه سه‌رجه‌م یانه‌كانمان توشی سه‌ر سوڕمان كرد به‌و نمایشه هونه‌رییه به‌هێزانه و خۆش به‌ختانه‌ش ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت بۆ پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان بوو .