پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
سهلهر له به‌یانی ڕۆی چوار شه‌ممه 9 ی 10 ی 2024 و له نێو هۆڵی هۆتێل پلازا له شاری صهلالهی شانشینی عه‌مان جه‌وله‌ی حه‌وته‌م و دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه ده یانه تێیدا به‌شدار بوون به‌ڕێوه چوو .
له‌و یارییه‌دا پێشمه‌رگه‌كانی شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی جه‌معییه فه‌ڵه‌ستین كه تایبه‌ت به شه‌تڕه‌نجه یاری كردوو تێیداو دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز دواجار و دووباره پێشمه‌رگه‌كان توانیان به ئه‌نجامی 3-1 بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان پێشمه‌رگه‌ی نوێنه‌ری كوردستان و عێراق له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌بی توانی له كۆی حه‌وت یاری حه‌وت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و نازناوی پاڵهوانێتتیهكه به‌رنه‌وه .
سه‌باره‌ت به دوا ئه‌نجامی تیمه‌كه‌یان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یانه‌كه‌مان قاره‌مانانه له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی عه‌ره‌بی بینران و توانیمان مێوویهكی پرشنگدار بۆ وه‌رزشی عێراق له خاكی عه‌مانه‌وه بنوسینه‌وه .
هه‌روه‌ك ناوبراو ووتی ئه‌نجامه‌كانمان دڵخۆشكه‌ر بوون به‌و پێگه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ تیمه به‌هێزه‌كان یاریمان كردوو شكستمان به سه‌ركه‌وتنه‌كانیان هێنا و توانیمان سه‌لمێنه‌ری ده‌ست خستنی نازناو بین كه جگه‌له میدالیای ئاڵتونی تیم سێ میدالیای ئاڵتونی تاك و میدالیایه‌كی بڕۆنزمان برده‌وه و 14 خاڵمان له كۆی یارییه‌كان كۆكرده‌وه .
ئه‌نجامی یارییه‌كانی تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عه‌ره‌ب .
پێشمه‌رگه × مهصیرهی سه‌ڵته‌نه عه‌مان - 3,5 خاڵ به‌رامبه‌ر 0/5 خاڵ
پێشمه‌رگه × سوهامی یه‌مه‌نی - 4 خاڵ به‌رامبه‌ر 0 خاڵ
پێشمه‌رگه × شاریقه‌ی ئیمارات - 2,5 خاڵ به‌رامبه‌ر 1,5 خاڵ
پێشمه‌رگه × بردی سوری - 3 خاڵ به‌رامبه‌ر 1 خاڵ
پێشمه‌رگه × ئه‌بو زه‌بی ئیمارات - 3 خاڵ به‌رامبه‌ر 1 خاڵ
پێشمه‌رگه × صهلالهی سه‌ڵته‌نه عه‌مان - 3 خاڵ به‌رامبه‌ر 0 خاڵ
پێشمه‌رگه × جه‌معییه‌ی فه‌ڵه‌ستین بۆ شه‌تڕه‌نج - 3 خاڵ به‌رامبه‌ر 1 خاڵ