پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به تیمه به‌هێزه‌كانی توانیویه‌تی بگات به زۆرترین خه‌ون و ئامانج و به‌ده‌ست هێنانی نازناو له‌سه‌ر ئاستی خوله نێو خۆی و ده‌ره‌كییه‌كان و له نێویاندا ، تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه دوای به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه له شاری صه‌لاله‌ی ولاَتی عه‌مان به‌ڕێوه چوو به مه‌راسیم و كه‌رنه‌ڤالێكی وه‌رزشی خه‌لاَت كران .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 15 ی 10 ی 2024 و له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه و میوانانێكی به‌رچاو كه‌رنه‌ڤاڵی پاڵپشتی له لیستی 129 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و مه‌راسیمی ڕێزلێنان له تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو .
سه‌ره‌تای كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه سه‌رۆكی یانه بۆ پاڵپشتی له لیستی 129 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ووتی ، ته‌نیا به هێزێكی وه‌ك یه‌كێتی گۆڕانكاری له حوكومڕانی كوردستان ده‌كرێت و ده‌بێت هه‌مووان له ڕۆژی 20 ی 10 بچینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگان و به ده‌نگدانمان له لیستی حزبی شه‌هیدان كوردستان سه‌وز بكه‌ینه‌وه .
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌توانێت ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێت و هه‌ربۆیه هه‌مووان پاڵپشتی سه‌ركه‌وتنی لیستی 129 و كاندیده‌كانی ده‌بین و پێكه‌وه و له پاش هه‌ڵبژاردن له‌م هۆڵه دووباره كۆده‌بینه‌وه بۆ گێڕانی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنه‌كان .
له درێژه‌ی وته‌كانی دا سه‌رۆكی یانه پیرۆزبایی له تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد كه توانیان نازناوی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌بی بگه‌ڕێنه‌وه یانه‌كه‌یان و كوردستان و عێراق ، هه‌روه‌ك پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و سوپاسی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری كرد كه خزمه‌تێكی به‌رچاو به وه‌رزش و وه‌رزشكاران ده‌كات .
پاشان خه‌لاَتی تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه كرا كه بریتی بوون له ( ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ، سه‌رپه‌رشتیار ، وه یاریزانان ، زۆزگ سه‌لاَح محه‌مه‌د، ئاكار عه‌لی ساڵح ، ئاریان عه‌لی ئیحسان ، ئه‌حمه‌د جه‌زا جه‌مال و معزه‌ز زاهر حه‌بیب ) .
له مه‌راسیمی خه‌لاَت كردنی تیمه‌كه‌دا چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی به‌ڕێز ، دێرین له‌تیف ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای میدیای كوردسات له‌لایه‌ن كاروان شێخ زیره‌ك ه‌وه به ئه‌سعه‌د ئیسماعیل به‌خشرا و به چركاندنی وێنه یادگارییه‌كان كۆتایی به كه‌رنه‌ڤاڵی پاڵپشتی له لیستی 129 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و خه‌لاَت كردنی تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه هات .