ڕاپۆرت به‌ وێنه‌ و ڤیدۆ : كچه‌ پێشمه‌رگه‌ نیشان شكێنه‌كان بڕۆنزی‌ عێراق یان برده‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ نیشان شكێنی‌ عێراق پاڵه‌وانێتی‌ نیشان شكێنی‌ كوڕان و كچانی‌ یانه‌كانی‌ ئه‌نجام دا .

شاری‌ به‌غداد و هۆڵی‌ یارییه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نیشان شكان ، كۆكه‌ره‌وه‌ی‌ 46 یانه‌ و 138 یاریزان بوو له‌ پاڵه‌وانێتی‌ كوڕان و كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ هه‌ردوو جۆری‌ یارییه‌كانی‌ تفه‌نگ و ده‌مانچه‌ .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه‌ یارییه‌كانی‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو دواجار و له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان بۆ یاری‌ تفه‌نگ نیشان شكێنه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان پله‌ی‌ سێهه‌م و میدالیای‌ بڕۆنز به‌ده‌ست بهێنن .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی‌ تیمه‌كه‌یان شۆڕش محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ نیشان شكانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، پاڵه‌وانێتی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ جیاواز بوو به‌هێزترین یانه‌ و یاریزانان له‌سه‌ر ئاستی‌ تیم و تاك به‌شداریان كرد كه‌ ڕكابه‌رییه‌كی‌ سه‌خت دروست بوو وه‌ خۆش به‌ختانه‌ توانیمان له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان و بۆ یاری‌ تفه‌نگ جامی‌ سێهه‌م و میدالیا بڕۆنزه‌كان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین .



PM:06:54:02/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌