پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له پای ئه‌و ئه‌نجامه مێژووییه‌ی له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان به ده‌ستیان هێنا سه‌رۆكی یانه خهلاَتی تیمی كچانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 12 ی 11 ی 2024 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه به ئاماده‌بوونی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆك و كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و خۆشه‌ویست محه‌مه‌د لێپرسراوی یه‌كه‌ی ژمێریاری پێشوازی كرد له ڕاهێنه‌ر و كچانی تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یانه پیرۆزبایی له ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و ته‌واوی یاریزانان كرد كه توانیان له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق دوای ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێز ئه‌و نازناوه بۆ یانه‌كه‌یان و شاری سلێمانی بگێڕنه‌وه ،هه‌روك ئاماژه‌ی پێدا كه تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌میشه له پێشه‌نگ بوون و ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامه‌كانیان شاهیدی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن .
لای خۆشییه‌وه نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیمی گۆڕِهپان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی سه‌رۆكی یانه و جێگری سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد كه پاڵپشتیان ده‌كه‌ن و هیوای خواست هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجام و ده‌ست كهوتانه به‌رده‌وامبن ئه‌وه‌ش به هه‌وڵ و ماندوو بوونی كیژه پاڵه‌وانه‌كان كه شه‌و ڕۆژیان بۆ یارییه‌كه‌یان و یانه‌كه‌یان ته‌رخان كردووه تا ئه‌و نازناوه هه‌میشه وه‌ك سومبول له یانه‌ی پێشمه‌رگه و شاری سلێمانی دا بمێنێته‌وه .
له كۆتایشدا سه‌رۆكی یانه خهلاَتی ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانه‌كانی كرد كه توانیان له‌م وه‌رزه‌دا و بۆ سێهه‌م جاری له‌سه‌ر یه‌ك نازناوه‌كانی عێراق به‌ده‌ست بهێنن .