وێنه‌كان / شالاَو عه‌بدول واحید - صدیق عه‌واڵی
پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی زیاتر له 150 ئه‌ندامی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجام دا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 13 ی 1 ی 2025 ئه‌نجام درا سه‌ره‌تا بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان چه‌ند ساتێك به بێ ده‌نگی هه‌مووان وه‌ستان و دواتر و به مارشی یانه‌ی پێشمه‌رگه بڕگه‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌ستیان پێكرد ، ئه‌مه‌و به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه له وتاری یانه‌ی پێشمه‌رگه تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك و باسێكی له ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كانی یانه بۆ ساڵی 2024 كردوو هه‌روه‌ك بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی وته‌كانی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه خستنه ڕووی خه‌رجی و داهاتی یانه‌كه‌یان بوو ، ئه‌مه‌و كاروان شێخ زیره‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی له وتارێكدا پیرۆزبایی له یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌نجام دانی كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی یانه‌كه‌یان و هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕۆڵی به‌رچاوی له خزمه‌ت به وه‌رزشی شاری سلێمانی و كوردستان به گشتی بینیوه و چه‌ندان پاڵه‌وانی ئه‌و یانه‌یه نوێنه‌رایه‌تی عێراق یان له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان كردووه .
دواتر هه‌ریه‌ك له م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه‌ی پێشمه‌رگه و ته‌حسین عه‌زیز خه‌زنه‌داری دارایی یانه ڕاپۆرتی ئه‌نجامه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و خه‌رجی و داهاتی یانه‌كه‌یان بۆ ئاماده‌بووان خسته ڕوو پاشان دوای ڕاگۆڕینه‌وه به ده‌نگی هه‌مووان هه‌ردوو ڕاپۆرت په‌سه‌ند كرا‌و به چركاندنی وێنه‌ی یادگاری كۆتایی به كۆبونه‌وه‌كه هات .