پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی كاراتێی سه‌پكی شۆتۆكان ( S K I ) به‌به‌شداری ثيَنج ولاَت پاڵه‌وانێتی كاراتێی كوڕان و كچانی له ولاَتی ئێران و له شاری تاران ده‌ست پێكرد .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ، تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان به 36 یاریزان به‌شداره و له‌سه‌ر ئاستی كچان و له دوای سێ ڕۆژ له ڕكابه‌رییه‌كانی ، سێ میدالیای ئاڵتون و دوو زیوو سێ بڕۆنز یان به‌ده‌ست هێنا .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی تیمه‌كه‌یان ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ڕكابه‌رییه‌كانی كچان بێ ئه‌ندازه به‌هێز بوو ڕكابه‌ری توندی تێیدا بوو كه خۆش به‌ختانه له‌سه‌ر ئاسته‌كان توانیمان ئه‌م ئه‌نجامانه به‌ده‌ست بهێنین .
ته‌مه‌ن 14 و 15 ساڵ
نوا بابان. یەکەمی کاتا
نوا بابان یەکەمی کۆمێتە کێشی - ٤٧ کغم
رۆزا ووریا سێیەمی کۆمێتە کێشی -٥٥ کغم
ماریا فەرەیدون سێیەمی کۆمێتە کێشی -٥٤ کغم
ته‌مه‌ن 16 و 17 ساڵ
ئایە ئومێد. دووەمی کاتا
ئایە ئومێد یەکەمی کۆمێتە کێشی - ٥٩ کغم
کۆمێتەی پێشکەوتوان
نورا فەرەیدون دووەمی کۆمێتە کێشی- 61 کغم
سەنا سەربەست سێیەمی کۆمێتە کێشی _68 کغم
مورادی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه سه‌پكی شۆتۆكان زۆر به‌هێزه و یاریزانان بۆ ئه‌نجامه‌كان ململانێی توندیان ده‌بێت كه ئه‌وه‌ش ئاماده‌كاری زۆری ده‌وێت و خۆش به‌ختانه‌ش تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بێ به‌ش نه‌بوین له‌و ئاماده‌كاریانه و توانیومانه به ئامانجه‌كانمان بگه‌ین .
له درێژه‌ی وته‌كانی ئه‌رسه‌لان سوپاسی تایبه‌تی خاتوو وه‌فا نه‌قشبه‌ندی یاریزانی پێشوی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وه یه‌كێك له ڕاهێنه‌رانی فێرگه‌ی یانه‌كه‌مان كه توانی هاوكارییه‌كی زۆری تیمی كچانمان له‌و پاڵه‌وانیێتیه‌دا بكات بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان .
دواجار ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری تیمه‌كه‌یانی بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كی داهاتوو به گرنگ زانی و ووتی پلانه‌كانمان جێگیرن بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان و ئامانجمانه كاراتێی یانه‌كه‌مان له پێشه‌نگی تیمه‌كان بهێڵینه‌وه .