ڕاهێنه‌ری‌ گشتی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ پێشمه‌رگه‌ ، یاریزانانمان گه‌یشتونه‌ته‌ لوتكه‌ی‌ ئاست به‌رزیان - شڤان ئاڵتونی‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ شۆتۆكان برده‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ درێژه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ سه‌پكی‌ شۆتۆكان كه‌ یارییه‌كانی‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كی‌ خایاندوو شاری‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران میواندار بوو ، تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی‌ كچان و كوڕان توانیان چه‌ندین ئه‌نجام و میدالیایی‌ ئاڵتون ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .

له‌ دوای‌ سه‌ركه‌وتن و چنینه‌وه‌ی‌ میدالیاكانی‌ كچان ، یارییه‌كانی‌ كوڕان بۆ ئاسته‌كانی‌ 14 و 15 ساڵ و 16 و 17 ساڵ و  و پێشكه‌وتوان به‌ڕێوه‌ چوو تێیداو دوای‌ ڕكابه‌رییه‌ به‌هێزه‌كان كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان چه‌ندین میدالیا له‌ ئاڵتون ، زیو و بڕۆنز له‌ مل بكه‌ن و له‌ نێویاندا ، شڤان عوسمانی‌ پاڵه‌وانی‌ ئه‌و یارییه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ پیَشكه‌وتوان و بۆ كێشی‌ + 84 كغم لوتكه‌ی‌ ئاست به‌رزی‌ پیشان دا و له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئێران یاری‌ كردوو به‌ ئه‌نجامی‌ 8 - 7 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ له‌ یاری‌ كۆتایی‌ ( فیناڵ ) لێ‌ وه‌رگرت .

ئه‌مه‌و ته‌واوی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ سه‌پكی‌ شۆتۆكان به‌م شێوه‌یه‌ یوون /

ته‌مه‌ن 14 بۆ 15 ساڵ 

ئه‌حمەد حەسەن +٦٣ پلەی سێیەم 

ته‌مه‌ن 16 بۆ 17 ساڵ 

ڕاهۆز عەباس  -٦١ پلەی دووەم - كۆمێته‌ 
هەریاد هەردی +٧٦ پلەی دووەم - كۆمێته‌

ڕەها ئیبراهیم کاتای ١٦-١٧ ساڵ پلەی دووەم
ئەحمەد سەروەر کاتای ١٦-١٧ ساڵ پلەی سێیەم

ژیرۆ ئاراس -٦٨ پلەی یەکەم - كۆمێته‌ 

مازیار خەفور -٦١ پلەی یەکەم - كۆمێته‌ 

داسیار ئالان کاتا ٢١ ساڵ پلەی دووەم

شڤان عوسمان +٨٤ پلەی یەکەم - كۆمێته‌ - پێشكه‌وتوان 

له‌ پاش كۆتاهاتنی‌ یارییه‌كانی‌ كچان و كوڕان كاراتێی‌ ولاَتی‌ ئێرانی‌ میواندار توانیان پله‌ی‌  یه‌كه‌م و عێراق دووه‌م و ئه‌فغانستان سێهه‌میان به‌ده‌ست هێنا .

جێگه‌ی‌ باسه‌ له‌ په‌ڕاوێزی‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ قه‌ڵغانی‌ ڕێزلێنانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌رسه‌لان مورادی‌ ڕاهێنه‌ری‌ گشتی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌خشرایه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئاغای‌ ده‌شتی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ سه‌پكی‌ شۆتۆكان و ئاغای‌ ناصری‌ سكرتێری‌ سه‌پكه‌كه‌ و ئاغای‌ مه‌حمودی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پاڵه‌وانێتی‌ سه‌پكی‌ شۆتۆكان له‌ شاری‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران .

له‌ وته‌یه‌كی‌ كورتدا بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ، ئه‌رسه‌لان مورادی‌ ڕاهێنه‌ر ووتی‌ ، سوپاسی‌ ئه‌و میواندارییه‌ گه‌رمه‌ی‌ سه‌پكی‌ شۆتكان ده‌كه‌ین كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ شاندی‌ یانه‌كه‌مانیان بانگێشت كردوو له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ ئه‌وان و میوانداریان بۆ ماوه‌ی‌ حه‌وت ڕۆژ به‌شداریمان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ كردوو ، هه‌روه‌ك مورادی‌ ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ وه‌ك ئه‌ندامی‌ سه‌پكی‌ شۆتۆكان داوای‌ كردووه‌ كه‌ بۆ پاڵه‌وانێتی‌ داهاتوو شاری‌ سنه‌ میواندار بێت ئه‌وه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ یاریزانانی‌ به‌شدار كه‌ خۆش به‌ختانه‌ش كارگێڕی‌ سه‌پكی‌ شۆتۆكان و یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ سنه‌ ڕه‌زامه‌ندیان داوه‌ .


PM:11:19:24/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 1332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌