پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری سلێمانی و به هه‌ماهه‌نگی كۆلێژی په‌وه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراقی له ڕۆژانی 17 تا 19 ی مانگی نیسان ئه‌نجام دا .
ئه‌مه‌و دوای ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌كان له یارییه جۆراو جۆره‌كاندا ، كیژه یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان ئه‌م ئه‌نجامانه به‌ده‌ست بهێنن .
نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د - یه‌ك باز - پله‌ی یه‌كه‌م
نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د - سێ باز - پله‌ی یه‌كه‌م
ڕه‌نین ئه‌حمه‌د - بازی به‌رز - پله‌ی یه‌كه‌م
به‌نین ئه‌حمه‌د - هه‌ڵدانی ڕم - پله‌ی یه‌كه‌م
ئافاق فایه‌ق - هه‌ڵدانی دێسك - پله‌ی یه‌كه‌م
ڕاكردنی 100 مه‌تر به‌ربه‌ست - كوردستان به‌مۆ جه‌مال - پله‌ی یه‌كه‌م
ڕاكردنی 400 مه‌تر به‌ربه‌ست - كوردستان به‌مۆ جه‌مال - پله‌ی یه‌كه‌م
حه‌وت یاری ( سباعی ) به‌هار ئه‌حمه‌د - پله‌ی یه‌كه‌م
4 × 100 مه‌تر پۆسته - پله‌ی یه‌كه‌م - كیژه یاریزانان ( كوردستان به‌مۆ جه‌مال ، دییه نزار ، نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د ، چاوان به‌هادین ) .
------------------------------------------
چاوان به‌هادین - سێ باز - پله‌ی دووه‌م
فاگمه ته‌وفیق - بازی زانا - پله‌ی دووه‌م
نێرگز ئه‌حمه‌د - هه‌ڵدانی دێسك - پله‌ی دووه‌م
به‌نین ئه‌حمه‌د - هه‌ڵدانی قورسایی - پله‌ی دووه‌م
نور عبدالرحمان - هه‌ڵدانی چه‌كوش - پله‌ی دووه‌م
حه‌وت یاری ( سباعی ) ڕه‌نین ئه‌حمه‌د - پله‌ی دووه‌م
4 × 400 مه‌تر پۆسته پله‌ی دووه‌م - ( خێلاَن به‌هادین ، ڕۆزی ساڵح ، به‌نین ئه‌حمه‌د ، به‌هار ئه‌حمه‌د ) .
----------------------------------
دییه نزار - چوار سه‌د مه‌تر - پله‌ی سێهه‌م
ئامال خزر - 1500 مه‌تر - پله‌ی سێهه‌م
شاجوان به‌هرۆز - 5000 هه‌زار مه‌تر - پله‌ی سێهه‌م
چاوان به‌هادین - یه‌ك باز - پله‌ی سێهه‌م
نێرگز ئه‌حمه‌د - هه‌ڵدانی چه‌كوش - پله‌ی سێهه‌م
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانیان نزار ئه‌كره‌م - سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كچانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له‌م پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌دا گرنگیمان به ئاستی تاك داوه و ته‌نیا به 12 یاریزانی سه‌ره‌كی به‌شدار بووین وه سێ یاریزانی به‌هره‌مه‌ندی دیكه‌شمان بێ به‌ش نه‌كردووه له به‌شداریان كه توانیویانه ئه‌نجامی باشیان هه‌بێت بۆ تیمه‌كه‌مان .
نزار ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری ده‌كرێت بۆ به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه له كۆتاییه‌كانی مانگی نیسان له ولاَتی جه‌زائیر به‌ڕێوه ده‌چێت و تا به‌رواری 5 ی ئایار درێژه‌ی ده‌بێت كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین چه‌ندین كیژه یاریزانمان پاڵێوراوی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌بن له‌لایه‌ن یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراقه‌وه .
له كۆتیشدا ئه‌كره‌می سه‌رپه‌رشتیار ووتی ، ئاماده‌كاری تیمه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و خۆمان بۆ دوا پاڵه‌وانێتی ئاماده ده‌كه‌ین كه له مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی 2025 به‌ڕێوه ده‌چێت .