پێشمه‌رگه سپۆرت - سان سه‌نگه‌ر
ئارێز خۆشناو یه‌كێكه له یاریزانه به‌هره‌مه‌نده‌كانی كورد و به‌هۆی به‌هره و لێهاتووییه‌وه ئێستا ناوێكی دیاری نێو تۆپی پێی فینله‌ندا-یه، به‌ڵام هه‌ر له‌خۆیه‌وه نه‌یتوانیوه له خه‌ونه‌كانی نزیك ببێته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه به دیاریكراوی له ته‌مه‌نی چوار ساڵی رووده‌كاته نێو جیهانی فوتبۆڵ و لاكێشه‌ی سه‌وزه‌وه و هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی ده‌چێت، تا ئه‌وه‌ی به ته‌مه‌نێكی كه‌م كه 18 ساڵه متمانه‌ی ئه‌وه‌ی پێ ببه‌خشن شانبه‌شانی گه‌وره‌كان و له تیمی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی یاری پێ بكه‌ن و ده‌ربكه‌وێ و گۆڵیش تۆماربكات.
ئه‌مجاره (ئارێز خۆشناو)ی یاریزانی به‌هره‌مه‌ندی كوردی فینله‌ندا به چه‌ند پرسیارێك ده‌كه‌ینه میوان و ئه‌ویش له ئایندهی خۆی و یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی فینله‌ندا و عێراق و خواست و خه‌ونه‌كانی ده‌دوێت:-
*ئایا بیرتان له‌وه كردۆته‌وه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكه‌ن؟
-بەڵی بیرم لێکردۆتەوە بۆ هەڵبژاردەی عێراق یاری بکەم.
*ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق داواتان پێگه‌یشت، ئاماده‌ن؟
-بەڵی حەزدەکەم و ئاماده‌بم بەشداربم، بەڵام ئەگەر بۆ هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و فینله‌ندا داوام لێ‌کرا، دەبێ بەباشی بیری لێ بکەمەوە، لەوانەییە بڕیارێکی ئاسان نەبێت، ئەویش دواڕۆژ دیاری دەکات.
*تائێستا له وڵاتانی تر گرێبه‌ستت پێشكه‌ش كراوه؟
-وه‌ك گرێبەستی فەرمی تاوەکو ئێستا هیچ شتێكم پێشکەش نەکراوە، بەڵام لەگەڵ یانەیەکی خولی پله دووی ئیتاڵی به‌ناوی پیزا ئێس سی (Pisa SC) له په‌یوه‌ندی و گفتوگۆداین.
*ئێوه ده‌تانه‌وێ له ئاینده‌دا بۆ كامه یانه‌ی فینله‌ندی یان ئه‌وروپی یاری بكه‌ن؟
-لەئایندەدا حەزدەکەم لە خولی یانەکانی ئیسپانیا یاری بکەم و ئومێدی گەورەم هەیە رۆژێك لە رۆژان لەیانەی بەرشەلۆنە یاری بکەم، چونکە راهێنەرەکانم پێم دەلێن شێوازی یاریکردنم لە شێوەی یاریكردنی یاریزانەکانی ئیسپانیا دەچێت، هەروەها زۆر سەرسامم بەیانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و ئەمێدەوارم رۆژێك لە رۆژان بتوانم لەیانەی لیڤەرپول یاری بکەم.
*كامه یاریزان له فینله‌ندا یان له جیهان به پێشه‌نگی خۆتان ده‌زانن؟
-هه‌ردوو یاریزان لیۆنێل میسی و مه‌سعود ئۆزێل به پێشەنگی خۆم ده‌زانم.
*تا چه‌ند ئاشنای تۆپی پێی كوردستان و عێراقن، ئایا سه‌یریان ده‌كه‌ن؟
-بەلێ ئاشنای تۆپی پێی کوردستان و عێراقم، زۆرجار لەگەڵ باوکم سەیری خوله‌كانی کوردستان وعێراق دەکەین، سەردانی کوردستانم كردووه و له هه‌ولێر له یانه‌ی ئاسۆ مەشقم کردووە و بەشداری خولیشم کردووە کە مامۆستا سامان سەرپەرشتی دەکرد و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانیم له‌گه‌ڵدا كراوه.
*ئه‌وكاته‌ی ده‌ستت به یاری فوتبۆڵ كرد كێ هاوكارت بوو، یارمه‌تیدای و رێگه نیشانده‌رت بوو؟
-ئەوکاتەی کە سه‌ره‌تا لە یانەی لێپه دەستمپێکرد، به پله‌ی یه‌كه‌م باوکم زۆر یارمه‌تیده‌ر و یاریده‌ده‌رم بوو، بۆ ماوەی پێنچ ساڵ لە یانه‌ی لێپه یاریدەدەری راهینەری تیمەکەمان بوو.
*بیۆگرافیا:
-ناو: ئارێز ئەحمەد خۆشناو.
-ناسراوه به ئارێز خۆشناو.
-ساڵڕۆژی له دایكبوون: 10-2-2005.
-شوێنی له دایكبوون: شاری ئێسپۆ/ فینله‌ندا.
-شوێنی نیشته‌جێبوون: شاری ئێسپۆ/ فینله‌ندا.
-ره‌گه‌زنامه‌ی فینله‌ندی و عێراقی هه‌یه.
-باڵا: 173 سم.
-كێش: 73 كگم.
-یانه: هۆنكا.
-تیم: ئه‌كادیمیای هۆنكا.
-ژماره‌ی درێس: 75.
-هێڵی یاریكردن: ناوه‌ڕاست.
-له هه‌ردوو باڵی راست و چه‌پ یاری ده‌كات.
-ماوه‌ی گرێبه‌ست: 2 ساڵ.
-بریکار: Junique players
*ئه‌و تیم و یانانه‌ی یاری تێدا كردووه:
-لە تەمەنی چوار سالێیەوە لە یانەی لێپە-ی فینله‌ندایی دەستی بەیاری تۆپی پێ کردووە و له‌ماوه‌ی ساڵانی 2009 تا 2016 له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانی یانه‌كه بووه.
-ساڵانی 2016 تا 2021 بۆ تیمی یه‌كه‌م/ پێشکەووانی یانه‌ی ئێسپۆ-ی شاری ئیسپۆ-ی فینله‌ندا یاری كردووه.
-له ساڵی 2021ه‌وه تاوه‌کو ئێستا لەگەڵ تیمه‌كانی تۆپی پێی ئەکادیمیای یانه‌ی هۆنکا-ی فینله‌ندی یاری ده‌كات.
-ساڵی 2023 بۆ تیمی یه‌كه‌م/ پێشكه‌وتووانی یانه‌ی هۆنكا-ی فینله‌ندا-ی یاری كردووه.
*دیارترین به‌شداریی و ئه‌نجامه‌كانی:
-ساڵی 2014 لەگه‌ڵ تیمی له دایكبووانی ساڵی 2005ی یانەی لێپە-ی فینله‌ندایی به‌شداری پەیوولەهتی كه‌پی كردووه و پلەی یەکەمیان به‌ده‌ستهێناوه.
-ساڵی 2015 لەگه‌ڵ تیمی له دایكبووانی ساڵی 2005ی یانەی لێپە-ی فینله‌ندایی به‌شداری لێپه كه‌پی كردووه و پلەی یەکەمیان به‌ده‌ستهێناوه.
-ساڵی 2015 لەگه‌ڵ تیمی له دایكبووانی ساڵی 2005ی یانەی لێپە-ی فینله‌ندایی له شاری تالین-ی وڵاتی ئێستۆنیا به‌شداری فلۆره سپرین كه‌پی كردووه و پلەی یەکەمیان به‌ده‌ستهێناوه.
-ساڵی 2016 لەگه‌ڵ تیمی ژێر ته‌مه‌ن 11 ساڵی یانەی لێپە-ی فینله‌ندایی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌شداری جونیور كه‌پی كردووه.
-ساڵی 2016 تیمی ژێر ته‌مه‌ن 11 ساڵی یانەی لێپە-ی فینله‌ندایی به‌شداری پاڵەوانێتی رایتنگ-ی كردووه.
-ساڵی 2017 لەگه‌ڵ تیمی ژێر ته‌مه‌ن 12 ساڵی یانەی ئیسپۆ-ی فینله‌ندایی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌شداری هێربەست كه‌پی كردووه و پله‌ی چواره‌میان پێبڕاوه.
-ساڵی 2017 لەگه‌ڵ تیمی ژێر ته‌مه‌ن 12 ساڵی یانەی ئیسپۆ-ی فینله‌ندایی له وڵاتی سوید به‌شداری ئۆریبرۆ كه‌پی كردووه و پله‌ی سێیه‌میان پێبڕاوه.
-ساڵی 2017 لەگه‌ڵ تیمی ژێر ته‌مه‌ن 12 ساڵی یانەی ئیسپۆ-ی فینله‌ندایی به‌شداری ڤانتا كه‌پی كردووه و میدالی زێڕی پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه.
-ساڵی 2017 لەگه‌ڵ تیمی ژێر ته‌مه‌ن 12 ساڵی یانەی ئیسپۆ-ی فینله‌ندایی به‌شداری پاڵه‌وانێتی كاپا-ی كردووه و میدالی زیوی پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ستهێناوه.
-ساڵی 2018 لەگه‌ڵ تیمی ژێر ته‌مه‌ن 13 ساڵی یانەی ئیسپۆ-ی فینله‌ندایی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌شداری كلهوسبێرگ كه‌پی كردووه.
-ساڵی 2018 لەگەڵ تیمی ژێر ته‌مه‌ن 13 ساڵی یانەی لاهتی به‌شداری هێلسنكی كه‌پی كردووه و پله‌ی دووه‌میان ده‌سته‌به‌ركردووه.
-ساڵی 2019 لەگه‌ڵ تیمی ژێر ته‌مه‌ن 13 ساڵی یانەی ئیسپۆ-ی فینله‌ندایی به‌شداری ریگا كه‌پی كردووه
-ساڵی 2019 لەگه‌ڵ تیمی یانەی ئیسپۆ-ی فینله‌ندایی به‌شداری خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی فینله‌ندا-ی ژێر ته‌مه‌ن 14 ساڵی كردووه و میدالی بڕۆنزی پله‌ی سێیه‌میان ده‌سته‌به‌ركردووه.
-ساڵی 2020 لەگه‌ڵ تیمی ژێر ته‌مه‌ن 15 ساڵی یانەی ئیسپۆ-ی فینله‌ندایی به‌شداری ریگا كه‌پی كردووه
-ساڵی 2020 لەگه‌ڵ تیمی تێكه‌ڵاوی (لێپه-ئه‌لفا) به‌شداری هێلسنكی كه‌پی كردووه.
-ساڵی 2021 لەگه‌ڵ تیمی ژێر ته‌مه‌ن 16 ساڵی یانەی ئیسپۆ-ی فینله‌ندایی به‌شداری لیگا كه‌پی كردووه.
-ساڵی 2021 به‌شداری کەمپی هەڵبژاردەی تازه‌پێگه‌یشتووانی فینله‌ندا-ی ژێر ته‌مه‌ن 16 ساڵی كردووه.
-ساڵی 2022 لەگه‌ڵ تیمی یانەی هۆنكا-ی فینله‌ندایی به‌شداری خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی فینله‌ندا-ی ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵی كردووه و میدالی زیوی پله‌ی دووه‌میان ده‌سته‌به‌ركردووه.
-ساڵی 2023 لەگه‌ڵ تیمی یه‌كه‌م/ پێشكه‌وتووانی یانەی هۆنكا-ی فینله‌ندایی به‌شداری جامی یانه‌كانی فینله‌ندا-ی كردووه و له یه‌كه‌م یاری فه‌رمیی خۆیدا توانیویه‌تی یه‌كه‌م گۆڵیش تۆماربكات.