پێشمه‌رگه سپۆرت -
چاوپێكه‌وتن - میران محه‌مه‌د
له مێژه قوتابخانه‌ی تۆپی پێی پێگه‌یاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆته پێگه‌ی ، پێگه‌یاندنی چه‌ندان یاریزانی ئاست به‌رز كه خۆیان له خوله‌كانی نایابی عێراق و كوردستان دا بینیوه‌ته‌وه .
فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، قوتابخانه‌ی نه‌وه له دوای نه‌وه‌ی یاریزانان ده‌بێت و چاوی ڕۆژنامه‌نوسان و فۆكسی كامێراكانیش به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و فێرگه‌یه ده‌بێت كه به سه‌دان پاڵه‌وانی گه‌یاندۆته یانه‌كانی كوردستان و عێراق .
سایتی پێشمه‌رگه سپۆرت كه سالاَنێكه كار له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی ئه‌و فێرگه‌یه و ئاسته‌كانی دیكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان ده‌كات بۆ ئه‌م جاره یاریزانێكی لاو ده‌دوێنێت كه له‌م وه‌رزه توانی چه‌ندین ئه‌نجام له گه‌ڵ تیمی لاوان له خوله‌كانی شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌و یاریزانه‌ش به‌شدار كه‌ماله .
به‌شار كه‌مال مه‌عروف ئه‌و لاوه‌یه كه خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت بگاته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان .
ئه‌و لاوه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی سایتی پێشمه‌رگه سپۆرت زۆرێك له پرسیاره‌كانی به‌م شێوه‌یه وه‌لاَم دایه‌وه .
من ناوم به‌شاره و له دایك بووی 15 ی 8 ی ساڵی 2004 م و هه‌ر له منداڵیه‌وه خه‌ونم هه‌بووه كه ببمه یه‌كێك له یاریزانه ئاست به‌رزه‌كان و خۆش به‌ختانه‌ش توانیومه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به ئامانجه‌كانم بگه‌م ، هه‌روه‌ك ئه‌و لاوه ده‌ڵێت كه له قوتابخانه‌ی خاكی بنه‌ڕه‌تی و شوان له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانی توانیویه‌تی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ته‌واو بكات و پاشان وه‌ك یاریزانێكی پاڵه‌وان له په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی حكومی بۆته خوێندكار و له ئێستاشدا له قۆناغی چواره‌مه ، به‌شار ده‌ڵێت له قوتابخانه وه‌ك یاریزانێك یاریم له خولی په‌روه‌رده‌كان كردووه و دواتر و بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستم ڕوم كردۆته فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و خۆش به‌ختانه‌ش له‌و فێرگه‌یه‌وه توانیومه بره‌و به ئاستم بده‌م و هه‌ر له‌و فێرگه‌یه‌دا به‌شداری چه‌ندین خولم له‌سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی و كوردستان كردووه .
به‌شار كه‌مال به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی ڕێباز صدیق ی ڕاهێنه‌ری تیمی لاوان و هه‌ربۆیه هه‌نگاوێكی گرنگ له ته‌مه‌نی وه‌رزشی خۆی ده‌نێت و ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته یاریزانی تیمی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌نگاوێك پێشتر ده‌كه‌وێت كه له ته‌مه‌نی تازه‌پێگه‌یشتووی بۆ ئاستی لاوان یاری بكات .
هه‌ر له‌گه‌ڵ تیمی لاوان ئه‌و یاریزانه به‌هره‌مه‌نده توانیویه‌تی به‌شداری له خوله‌كانی كوردستان و عێراق دا بكات و جگه‌له به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خولی دۆستانه‌ی یانه‌كانی شاری سلێمانی كه یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات جامی دووه‌می ئاستی لاوانی كوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنن و له‌گه‌ڵ هه‌مان تیم جامی یه‌كه‌م بۆ شاری سلێمانی ده‌هێننه‌وه ، ئه‌مه‌و ده‌توانن بگه‌نه ئاستی یانه‌كانی پله نایاب له خولی كوردستاندا .
له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی عێراق له وه‌رزی 2023 یه‌كێك ده‌بن له تیمه‌كانی گه‌یشتوو به ڕیزی نایاب و جامی دووه‌می ئه‌و خوله‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه شاری سلێمانی و هه‌رچی به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌شت هاوپۆلی له تیمی لاوان بانگێشتی تیمی پێشكه‌وتوان كرا‌و له ئێستاشدا درێژه به مه‌شقه‌كانی له‌گه‌ڵ تیمی پێشكه‌وتوان ده‌دات و خه‌ونی گه‌وره‌شی ئه‌وه‌یه به‌رگی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بپۆشێت .
دواجار به‌شدار كه‌مال سوپاسی یانه‌كه‌ی و ڕاهێنه‌رانی له فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و كاپتن ڕێباز صدیق وه‌ك ڕاهێنه‌ری تیمی لاوانی و كاپتن وسامی سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان ده‌كات وه سوپاسی سایتی پێشمه‌رگه سپۆرت ده‌كات بۆ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه كه به یه‌كه‌م هه‌نگاوی ژیانی خۆی ده‌زانێت تا به دنیایی ڕاگه‌یاندنی بناسێنێت .