پێشمهرگه سپۆرت -
بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام نەسڕ شکستی بە عەدالە هێنا .
لە یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ڕۆشنی سعودی نەسڕ بووە میوانی عەدالە ، یارییەکە 4-0 لە سودەی نەسڕ کۆتاییهات.
چوار گۆڵەکەی نەسڕ دوانیان ڕۆناڵدۆ و دوو گۆڵەکەی تر تالیسکا لەخولەکەکانی 40 و 55 و 66 و78 تۆماریان کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانی نەسڕ بووە 52 خاڵ و لە پلەی دووەمدایە.