پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامێکی گەورە و 4-0 لە ریاڵ مەدریدی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 11ی لالیگا و لە یاری کلاسیکۆ و لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕیاڵ مەدرید میوانداری بەرشەلۆنەی کرد ، یاریەکە 4-0 لە سودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
چوار گۆڵەکەی بەرشەلۆنە لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ ولامین یاماڵ و ڕافینیا لە خولەکەکانی 54 و 56 و 77 و 84 تۆماریان کرد
بەو بردنەوەیە خاڵەکانی بەرشەلۆنە بووە 30 خاڵ و ڕیاڵ مەدریدش 24 خاڵی هەیە.