دیارترین ئه‌نجامه‌كانی‌ تیپ


دیارترین ئه‌نجامه‌كانی‌ تیپ :
   ساڵی‌ (1999) له‌ پله‌ دوو سه‌ركه‌وه‌تین بۆ پله‌ یه‌كی‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌.،ساڵی‌ (2000) له‌ پله‌ یه‌ك سه‌ركه‌وتن بۆ پله‌ نایابی‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌.،ساڵی‌ (2001) له‌ پله‌ نایاب پله‌ی‌ چواره‌م  ، ،ساڵی‌ (2003) له‌ پله‌ نایاب پله‌ی‌ چواره‌م،ساڵی‌ (2007) له‌ پله‌ نایاب پله‌ی‌ دووه‌م.
یاریزانی‌ تیپه‌كه‌ له‌نێو هه‌ڵبژارده‌ جیا جیاكان :
 هه‌رێم بورهان ، ئامانج عمر، هۆشمه‌ند جلال- هه‌ڵبژارده‌ی‌ كوردستان.
یاریزانی‌ خاوه‌ن نازناو و خه‌ڵاتكراو :
1-هۆشمه‌ند جلال   گۆڵكاری‌ ساڵی‌ 2007 بۆ 2008
2-ئامانج عمر فقی رشید    باشترین یاریزان ساڵی‌ 2008
3-وسام محمد بازك  باشترین گۆڵچی‌ ساڵی‌ 2008
4-سامح روسته‌م محمد   گۆڵكاری‌ 2009 بۆ 2010

یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ وه‌رزی‌ 2011 توانی‌ ببێـه‌ خاوه‌ن پله‌ی‌ دووه‌می‌ جامی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان و
هه‌روه‌ها له‌ وه‌رزی‌ 2010 بۆ 2011 تیپی‌ پێشكه‌وتوانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ بگاته‌ خولی‌ بژارده‌ و له‌و ساڵه‌دا به‌ ئاستێكی‌ به‌رز و به‌ پێكهاته‌یه‌كی‌ كوردی‌ به‌شداری‌ خوله‌كه‌ی‌ كرد .

له‌ وه‌رزی‌ 2012 یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ جارێكی‌ كه‌ توانی‌ پێكهاته‌یه‌كی‌ نمونه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ ڕاهێنه‌ر فاتح حمه‌ خان دروست بكات و له‌و وه‌رزه‌ به‌ سێ‌ ئه‌نجام شاد بوو له‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان پله‌ی‌ چواره‌می‌ به‌ده‌ست هێناو له‌ خولی‌ دۆستانه‌ی‌ یانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ له‌پاش ئه‌نجامدانی‌ یاریه‌كانی‌ و له‌ دوا یاری‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ سلێمانی‌ توانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌و خوله‌ی‌ به‌ده‌ست هێنا .

له‌ جامی‌ یانه‌كانی‌ كوردستانیش یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆی‌ 48 یانه‌ی‌ به‌شداری‌ خوله‌كه‌ توانی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م و جامی‌ وه‌رزی‌ 2010 به‌رز بكاته‌وه‌ ئه‌مه‌و جگله‌وه‌ی‌ چه‌ندین یاریزانی‌ ئاست به‌رز له‌و تیپه‌دا به‌ ڕاهێنه‌ری‌ ڕاهێنه‌ران ( فاتح حمه‌ خان و یاریده‌ده‌ری‌ ئه‌رسه‌لان جه‌لال ) به‌رده‌وام مه‌شق ده‌كه‌ن و هه‌وڵی‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ نازناوی‌ دیكه‌ بۆ یانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
 
 جگه‌له‌ تیپه‌كانی‌ پێشكه‌توانی‌ یانه‌كه‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ له‌ ئاستی‌ نایاب و تیپی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌و ئاسته‌ یاری‌ ده‌كه‌ن .

ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌كه‌ هه‌رده‌م هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ی‌ داوه‌ كه‌ بناغه‌ی‌ یاری‌ تۆپی‌ پێ‌ به‌ شێوه‌ی‌ ( ئه‌كادیمی‌ ) دروست بكات و ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ قوتابخانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ چه‌ندین ڕاهێنه‌ر دروست بووه‌ و زیاتر له‌ 100 یاریزان له‌و قوتابخانه‌یه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ مه‌شق ده‌كه‌ن و چه‌ندین یاریزانی‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ تیپی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی‌ یانه‌كه‌ و به‌رده‌وامیشن له‌ بره‌و دان به‌ یاریزانان.


PM:03:21:03/08/2013




ئه‌م بابه‌ته 4987 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌