ته‌ندروستی -
دكتۆره یلینا سۆڵۆماتینا پسپۆڕی ڕوسی بواری خۆراك ده‌ڵێت" خۆراك نه‌ك ته‌نها بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌سوودن به‌ڵكو كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی ده‌رونی مرۆڤ"
ئه‌م خانمه پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ڕادیۆی" سپۆتینك" وتویه‌تی " ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵ وه‌ك خۆراكن بۆ به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده و ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ته‌واوی جه‌سته ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كاری خۆیان بكه‌ن.
دكتۆره یلینا ده‌ڵێت" جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی به‌و خۆراكانه هه‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڕیشاڵ چونكه به‌سوودن بۆ به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده كه كار له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌شی مرۆڤ ده‌كه‌ن و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كار له دۆخی ده‌رونی و هه‌رسی گه‌ده و مانه‌وه له ژیان ده‌دات.
ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو" خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵ بۆ ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی توشی مرۆڤ ده‌بن سوودی هه‌یه.
زۆر گرنگه هه‌ر كه‌سێكی پێگه‌یشتوو ڕۆژانه 400-500 گرام له سه‌وزه و خۆراكانه بخوات كه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڕیشاڵ و باشترین بژارده‌ش سه‌وزه گه‌ڵا سه‌وزه‌كانه جگه له‌وه‌ش به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌ویڵه به‌هه‌مان شێوه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕیشاڵ و سوود به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نن.