ته‌ندروستی -
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی كامبریدج ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه یه‌ك له‌كۆی 10 كه‌س كه ڕۆژانه و به‌رده‌وام ماوه‌ی 10 خولهك به‌پێ ده‌ڕۆن ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م نه‌ریته‌یان نییه.
ڕۆژانه ڕۆیشتن به‌پێ مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه یه‌ك له‌كۆی سێ كه‌س مانگانه 150 خولهك ڕاهێنانی وه‌رزشی پێویست ئه‌نجامده‌ده‌ن .
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هه‌فتانه ئه‌نجامدانی 150 خولهك چالاكی وه‌رزشی واده‌كات ته‌ندروستی جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆر باش بێت، 75 خولهك ڕاهێنانی وه‌رزشی له هه‌فته‌یه‌كدا و %17 توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
ڕاهێنانی وه‌رزشی یارمه‌تی چالاككردنی سوڕی خوێن و دڵ و مێشك ده‌دات ئاستی شه‌كر و چه‌وری له خوێندا داده‌به‌زێنێت و گرفتی قه‌ڵه‌وی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
دكتۆر لینادرۆ گارسیا كه یه‌كێكه له نوسه‌ره‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" ڕۆیشتن به پاسكیل بۆ كاركردن له‌جیاتی ئۆتۆمبێل واده‌كات جه‌سته‌ی مرۆڤ زیاتر چالاك ببێت"