ڕێجیمی كیتۆ زیانه‌كانی زیاتره‌ له‌ سوود



ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتووه‌، په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی كه‌م كاربۆهیدرات و چه‌وری به‌رز كه‌ پێی ده‌وترێت" كیتۆ" مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زیاد ده‌كات.

سیستمی ڕێجیمی كیتۆ پشت به‌ خواردنی چه‌وری ده‌به‌ستێت بۆ وه‌رگرتنی وزه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ئه‌م ڕێجیمه‌ ئه‌نجامده‌دات ناتوانێت ئه‌و خۆراكانه‌ بخوات كه‌ كاربۆهیدرات له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌ و خواردنی میوه‌ و پاقله‌مه‌نیه‌كانیش لێی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ دكتۆره‌" ئایۆلیا ئه‌یتان" ده‌ڵێت" خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ بڕێكی كه‌م كاربۆهیدراتی تیادایه‌ و چه‌وری زۆره‌ هۆكاره‌ بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی (LDL) و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ زیاد ده‌كات.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ په‌یڕه‌وی سیستمی LCHF ده‌كه‌ن ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش له‌ خوێنیاندا زۆره‌، دوو جار مه‌ترسی توشبوونیان هه‌یه‌ به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و گیرانی ملوله‌ی‌ خوێن و جه‌ڵده‌ی‌ مێشك.

دكتۆر كریستۆڤه‌ر گاردنه‌ر مامۆستا له‌ به‌شی توێژینه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی له‌ سه‌نته‌ری ستانفۆرد تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ و خۆپاراستن كه‌ توێژینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر  سیستمی " كیتۆ" كردوه‌ ده‌ڵێت" زیانه‌كانی كیتۆ له‌ سووده‌كانی زۆر زیاتره‌، باشتر وایه‌ خۆتانی لێ ببپارێزن"



PM:08:20:14/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌