‌چوار نیشانه‌ له‌كاتی نان خواردن له‌ كه‌می ئاسنی خوێنت ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌



ته‌ندروستی‌ - 

زۆرینه‌ ده‌زانین كامه‌ خۆراكی ته‌ندروسته‌ و كامه‌ خۆراكی ناته‌ندروسته‌، ئاشكراشه‌ گۆشتی سوور یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كانزای ئاسن و كانزای ئاسن زۆر گرنگه‌ بۆ دروستكردنی هیمۆگلۆبینی خوێن كه‌ جۆرێك پرۆتینه‌ له‌ناو خڕۆكه‌ سووره‌كانی خوێندا و ئه‌م خانانه‌ش بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئۆكسجین بۆ ته‌واوی له‌ش گرنگ و پێویستن.

سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی"NHS" هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتیان له‌كاتی خواردنی ژه‌مه‌كان هه‌ست به‌ چوار نیشانه‌ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ كه‌می ئاسنی خوێن:

1-قورسبوونی قوتدان.
2-ئازاری زمان.
3- گۆڕانی هه‌ستی تامكردن.
4- ئاره‌زووكردنی پێكهاته‌ی‌ ناخۆراكی.

پسپۆڕان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سێك هه‌ستی به‌م نیشانانه‌ كرد باشتر وایه‌ سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشكنینی خوێنی بۆ بكرێت هه‌تا بزانرێت گرفتی كه‌می ئاسنی خوێنی نییه‌.

ئه‌مانه‌ش باشترین سه‌رچاوه‌كانی ئاسنن بۆ خوێن:
- جگه‌ر
- گۆشتی سوور
- چه‌ره‌س
میوه‌ی‌ وشككراوه‌ به‌تایبه‌ت" قه‌یسی"
- ئاردی سۆیا


PM:04:03:02/04/2023




ئه‌م بابه‌ته 1196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌