تهندروستی -
ئەو کەسەی کە شەکری هەبێت و دەرمان وەربگرێت، یان پارێز بکات، چۆن بزانێت کە شەکرەکەی بەرزتر بۆتەوە؟ دکتۆر یوسف پسپۆری راوێژکار لە نەخۆشیەکانی هەناوی لهم بابهتهدا وهڵامی ئهو پرسیاره دهداتهوه.
پێش ئەوەی پشکنینی ڕێژەی شەکرە بکات، ئەوانەی خوارە نیشانەی بەرزبونەوەن:
1- ژانەسەر و سەرسوڕان
2- بێ هێزی
3- خەواڵو بون
4- دابەزینی کێشی لەش
5- دەم وشکبون و تینوبون
6- زۆر میزکردن
7- برینی پێ
8- پەنجەو پێ سڕبون و ژان کردن
9- لێڵ بونی بینایی.
لەو حاڵەتانە پێویستە ڕێژەی شەکرەی پێوانە بکات.