ته‌ندروستی -
به‌رزی په‌ستانی خوێن یه‌كێكه له‌و گرفته ته‌ندروستیانه‌ی مرۆڤ به‌ره‌و حاڵه‌تی مه‌ترسیدارتر ده‌بات وه‌ك جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك، به سوود وه‌رگرتن له ده‌رمانی تایبه‌ت و ته‌واوكاری خۆراكی و ڕێكسختنی خۆراك و سیستمی ژیان ده‌كرێت مه‌ترسی به‌رزی په‌ستانی خوێن كه‌مبكرێته‌وه.
1- ڤیتامینC: به‌گوێره‌ی داتایNHS ئه‌م ڤیتامینه ده‌بێته هۆی
-پاراستنی سه‌لامه‌تی خانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ
- پاراستنی ته‌ندروستی پێست و ملوله‌كانی خوێن و ئێسك و جومگه‌كان
- یارمه‌تی زوو چاكبوونه‌وه‌ی برین ده‌دات
به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌خۆراك بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" خواردنی ته‌واوكاری خۆراكی ڤیتامین سی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت یارمه‌تی دابه‌زینی به‌رزه په‌ستانی خوێن ده‌دات"
2- زه‌رده‌چه‌وه:
یه‌كێك له‌و به‌هاراتانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی بڵاو له زۆرینه‌ی وڵاته‌كان به‌تایبه‌ت وڵاته ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان به‌كارده‌هێندرێت" زه‌رده‌چه‌وه"یه ئه‌م به‌هاراته وه‌ك دژه هه‌وكردن كارده‌كات له جه‌سته‌دا، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر 11 توێژینه‌وه‌ی پێشتر كراوه و له گۆڤاری Pharmacological Research بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه زه‌رده‌چه‌وه یارمه‌تی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن ده‌دات.
3- زینك:
به كانزایه‌كی ده‌گمه‌ن وه‌سف ده‌كرێت، جه‌سته بڕێكی كه‌می پێویسته به‌ڵام یارمه‌تی دابه‌زاندنی به‌رزه په‌ستانی خوێن ده‌دات.