ته‌ندروستی -
دكتۆر یه‌فگینی جارۆڤ پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك ئاشكرای ده‌كات نیشانه‌كانی فشه‌ڵبوونی ئێسكه‌كان زۆرجار له پیاوانی به‌ته‌مه‌ن و ئافره‌تان پاش ته‌مه‌نی نائومێدی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ناڕێكی سیستمی خۆراكی و ته‌مه‌ڵی و كه‌می جوڵه و كه‌می ڤیتامین D و توشبووان به‌نه‌خۆشی شه‌كره و سستبوونی جگه‌ری درێژخایه‌ن و بۆماوه" باوترین هۆكاره‌كانی فشه‌ڵبوونی ئێسكه.
شكانی بڕبڕه‌كانی پشت و ملی ئێسكی ڕان باوترین نیشانه‌كانی فشه‌ڵبوونی ئێسكه، له‌و كه‌سانه‌دا كه بڕبڕه‌كانی پشتیان بۆ پێشه‌وه یان دواوه چه‌ماوه‌ته‌وه فشه‌ڵبوونی ئێسك زیاتر مه‌ترسیدار ده‌بێت چونكه كه‌سی نه‌خۆش زیاتر هه‌ست به ئازاری ئێسكی ده‌كات و توانای كاركردنی نامێنێت.
دكتۆر یه‌فگینی ده‌شڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی به به‌رده‌وامی ئێسكه‌كانیان ده‌شكێت یان درزی تیادا دروست ده‌بێت ئه‌وه باشتر وایه زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چونكه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه‌سه‌كه توشی فشه‌ڵبوونی ئێسك بوبێت"
چالاكی وه‌رزشی و خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌كالسیۆم زۆر به‌سووده بۆ خۆپاراستن له توشبوون به نه‌خۆشی فشه‌ڵبوونی ئێسك.