پێشمه‌رگه سپۆرت -
له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما جه‌سته‌ی مرۆڤ بڕێكی زۆر ئاو له‌ده‌ست ده‌دات له‌ڕێی ئاره‌قكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته زۆر ده‌كات.
سه‌نته‌ری ئه‌ڵمانی تایبه‌ت به هۆشداری ته‌ندروستی له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م و ئازاری سه‌ر و دڵتێكهه‌ڵاتن و هه‌ستكردن به تینوێتی له‌ڕادده به‌ده‌ر له باوترین نیشانه‌كانی وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یه.
له‌م وه‌رزه‌دا باشتر وایه هه‌ر كه‌سێك له 1.5 لیتر ئاو كه‌متر نه‌خواته‌وه، شه‌ربه‌تی سروشتی بێ شه‌كر و چای گژوگیای سروشتیش له‌و خواردنه‌وانه‌ن كه سوود به له‌ش ده‌گه‌یه‌نن له‌م وه‌رزه‌دا.
جگه له ئاو خواردنی میوه ئاوداره‌كانی وه‌ك" شوتی و خه‌یار و كاهوو" %99 ی پێكهاته‌یان ئاوه له‌گه‌ڵ سه‌وزه و میوه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان باشترین بژارده‌ن بۆ ئه‌م وه‌رزه.
بۆ ئه‌وه‌ی توشی وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته نه‌بیت كه یه‌كێكه له گرفته ته‌ندروستیه باوه‌كانی وه‌رزی هاوین باشتر وایه ڕۆژانه 10-14 په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه.