ته‌ندروستی -
دكتۆر ڕۆمان ئیڤانۆڤ پزیشكی خۆراك هاوڵاتیان له زیانه‌كانی زۆر خواردنی میوه ئاگادار ده‌كاته‌وه، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست ده‌كات.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" زۆر خواردنی میوه گرفت له كۆئه‌ندامی هه‌رس دروستده‌كات، باشتر وایه سیستمی خۆراكی به‌ك جۆره ڕێكبخرێت بۆ ڕۆژێك(%15 میوه و %20 سه‌وزه و %25 به‌رهه‌مه‌كانی شیر %30 به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه و %10 گۆشت و پاقله‌مه‌نیه‌كان بێت) ئه‌مه سیستمی خۆراكی هاوسه‌نگه تاك ده‌توانێت په‌یڕه‌وی بكات، له‌گه‌ڵیدا نابێت میوه‌كان به خۆراكی دیكه بگۆڕێن چونكه سه‌رچاوه‌ی ڤیتامینی پێویسته بۆ له‌ش.
دكتۆر ئیڤانۆڤ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه له‌ناو میوه‌دا بڕێكی زۆر له شه‌كری فركتۆز هه‌یه، به‌رز بوونه‌وه‌ی له جه‌سته‌دا كاریگه‌ری له سه‌ر شه‌كره‌ی خوێن ده‌بێت، زیادده ڕه‌ویكردن له‌خواردنی میوه قورسی بۆ هه‌رسكردن و ئاوسانی ناوسك و دروستبوونی غازات ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێت.
له‌هه‌ندێك كه‌سدا زۆر خواردنی میوه‌كان به‌شێوه‌ی هه‌ستیاری پێست یان هێڵنج و ڕشانه‌وه و سكچوون یان ڕه‌بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.