ته‌ندروستی -
دكتۆره نادیجدا چیرنیشۆڤا ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات ڕۆژانه زیاتر له 25 گرام شه‌كر نه‌خۆن، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره به‌رده‌وامبن ئه‌وه زیان به ته‌ندروستیان ناگات.
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵێت" شه‌كر سه‌رچاوه‌یه‌كی خێرای ده‌ستكه‌وتنی وزه‌یه، شه‌كر چالاككه‌ر و وزه‌به‌خشی مێشكه، به‌ڵام نابێت زیادده ڕه‌وی له خواردنیدا بكرێت، باشترین و گونجاوترین بڕ له‌ڕۆژێكدا 5-6 كه‌وچكی چایه كه ده‌كاته 25 گرام و ئه‌گه‌ر كه‌متر له‌وه‌ش بخورێت ئه‌وه زۆر باشتره"
زۆر خواردنی شه‌كر گرفتی ته‌ندروستی دروست ده‌كات له‌وانه‌ش" زیادبوونی كێش، زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن"
ئه‌و كاته‌ی شه‌كر زۆر ده‌خۆیت ئه‌وه ڕێژه‌ی هه‌وكردنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ت زیاتر ده‌بێت، هۆكاره بۆ ڕه‌قبوونی ملوله‌كانی خوێن، بۆ دوور بوون له‌م مه‌ترسییه ته‌ندروستیانه باشتر وایه له زۆر خواردنی شه‌كر دوور بكه‌ویته‌وه.