ته‌ندروستی -
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه كاریگه‌ری و سووده‌كانی وه‌رزشكردنیان خستۆته ڕوو، به‌ڵام هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا وایكرد وه‌رزشكردن كه‌مببێته‌وه .
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك گۆڤاری "JAMA Oncology" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" ڕۆژانه ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی بۆ ماوه‌ی خوله‌كێك یان دوو خولهك مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه"
پسپۆڕان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن چالاكی ڕۆیشتن به پێ یان سه‌ركه‌وتن و دابه‌زین به قادرمه یان ئه‌نجامدانی كاری ماڵه‌وه و یاری كردن له‌گه‌ڵ منداڵان، توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 22 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتوه وه‌رزشكردن بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكیش بێت %30 مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه.
دكتۆر ئیمانوێل ستاماتاكیس نوسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت" زۆرینه‌ی كه‌سانی پێگه‌یشتوو و به‌ته‌مه‌ن وه‌رزش ناكه‌ن و زۆرجار چالاكی جهستتهیان نییه، به‌ڵام ئه‌مه زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت"