ته‌ندروستی -
زاناكان له زانكۆی "كویزلاند" ی ئوستورالیا و كۆلێجی پزیشكی زانكۆی هارڤارد پێشبینی ده‌كه‌ن نیوه‌ی دانیشتوانی جیهان توشی گرفتی ده‌رونی ببن له ماوه‌ی ژیانیاندا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری The Lancet Psychiatry بڵاویكردۆته‌وه تیایدا پسپۆڕان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 150 هه‌زار هاوڵاتی كردووه كه له‌ته‌مه‌نی پێگه‌یشتندا بوون له‌ماوه‌ی ساڵی 2001-2022 له 29 ده‌وڵه‌ت به‌شداری ڕاپرسیه‌كی World Mental Health یان كردووه، به‌شداربووه‌كان له 12 وڵاتی هه‌ژار و 17 وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌شداربوون.
ئه‌نجامی ئه‌م ڕاپرسیه سه‌لماندویه‌تی زۆرینه‌ی ئه‌و گرفته ده‌رونیانه‌ی بڵاوه له‌ناو هاوڵاتیان نه‌خۆشییه‌كانی"خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ" بووه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گرفتی ده‌رونی په‌یوه‌ندیدار به سێكس، له‌ناو خانماندا زیاتر ترس له گرانی و خراپوونی دۆخی ژیان و خه‌مۆكی پاش شۆك ی ده‌رونی بووه، به‌ڵام له‌ناو پیاواندا خه‌مۆكی له‌گه‌ڵیدا خواردنه‌وه‌ی مه‌ی زۆر بڵاوبووه.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن یه‌كه‌مجاری توشبوون به نه‌خۆشی ده‌رونی له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا ده‌بێت و به‌گشتی ناوه‌ندی ته‌مه‌ن بۆ ده‌ركه‌وتنی گرفتی ده‌رونی له پیاواندا ته‌مه‌ن 19 ساڵییه و له خانماندا ته‌مه‌نی 20 ساڵیه، نیوه‌ی دانیشتوانی سه‌ر گۆی به‌زه‌وی به‌ده‌ست گرفتێكی ده‌رونیه‌وه ده‌ناڵێنن.