ته‌ندروستی -
پسپۆڕان له زانكۆی" سان دییگۆ" ی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه خواردنی میوه‌ی " شلیك" یارمه‌تی دابه‌زینی به‌رزه په‌ستانی خوێن ده‌دات.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه 35 كه‌س ته‌مه‌نیان له‌نێوان 66-78 ساڵدا بووه و به‌شداریان كردوه، 28 گرام له پاوده‌ری وشككراوه‌ی شلیك یان پێدراوه، پاش 8 هه‌فته له وه‌رگرتنی ئه‌م پاوده‌ره ده‌ركه‌وتوه ئاستی به‌رزی په‌شتانی خوێنیان 3.6 % دابه‌زیوه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی پێشوو له‌سه‌ر ئه‌م میوه‌یه كراوه ده‌ریخستوه زۆر به‌سووده بۆ ته‌ندروستی دڵ و خانه‌كانی مێشك به چالاكی ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌مجاره‌ش كاریگه‌ریه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رزه په‌ستانی خوێن ده‌ركه‌وتوه.
بۆ ئه‌وه‌ی مێشكت له توشبوون به خه‌ڵه‌فان پارێزراو بێت و هه‌وكردنی جه‌سته‌ت كه‌مببێته‌وه و په‌ستانی خوێنت به‌رز نه‌بێت ئه‌وه شلیك بكه‌ره میوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ت.