ته‌ندروستی -
هه‌ستكردن به سڕبوونی ده‌ست و پێ ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی جیاواز، له‌به‌ر ئه‌وه نابێت پشتگوێ بخرێت و پێویسته له‌كاتی خۆیدا سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
دكتۆره" زامیرا بیكمۆزایڤا" پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ده‌مار ده‌ڵێت" زۆر جار ئه‌م هه‌سته په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و گرفتانه‌ی له بڕبڕه‌ی پشت دروست ده‌بێت، كاتێك كه‌سێك ده‌سته‌كانی سڕ ده‌بێت ئه‌گه‌ری زۆره له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی بڕبڕه‌كانی پشتی كێشه‌ی هه‌بێت، ئه‌و كه‌سه‌ش پێكانی سڕببێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره به‌شی خواره‌وه‌ی بڕبڕه‌ی پشتی كێشه‌ی هه‌بێت"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" هۆكارێكی دیكه‌ی سڕبوونی په‌له‌كانی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ری زۆره هۆكاره‌كه‌ی دروستبوونی په‌ستان بێت له‌سه‌ر جومگه‌كانی مه‌چه‌ك، له‌م حاڵه‌ته‌دا زیاتر په‌نجه‌كانی ده‌ست سڕ ده‌بێت"
توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره و ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ی زۆر ده‌خۆنه‌وه ئه‌وانیش هه‌ست به مێروله‌كردن و سڕبوونی ده‌ست و پێیان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكجاریش ئه‌م حاڵه‌ته له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی چه‌ند جۆرێك ده‌رمانی وه‌ك دژه هه‌وكردن و دژه خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن كه له‌كاتی چاره‌سه‌ری كیمیاوی وه‌رده‌گیرێت ئه‌م گرفته دروست ده‌بێت"