‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌دانیشتن 30 خوله‌ك له‌ڕۆژێكدا سوودی زۆره‌



ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی نیو كاتژمێر جوڵه‌كردن له‌ڕۆژێكدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ زۆرینه‌ی‌ كات به‌هۆی كاره‌كه‌یانه‌وه‌ ناچارن دابنیشن، مه‌ترسی مردنی پێشوه‌خته‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ گۆڤاری" سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌" ئه‌نجامدانی چالاكی سادده‌ وه‌ك ڕۆیشتن له‌جیاتی دانیشتن نیو كاتژمێر له‌ ڕۆژێكدا ئه‌گه‌ری مردنی پێشوه‌خته‌ به‌ڕێژه‌ی‌ %17 كه‌مده‌كاته‌وه‌، هاوكات ڕاهێنانی پاشكیل سواری به‌به‌رده‌وامی مه‌ترسی مردنی پێشوه‌خته‌ به‌ڕێژه‌ی‌ %35 كه‌مده‌كاته‌وه‌"

پرۆفیسۆر" كیس دیاز" سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماندوه‌ جوڵه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت و بۆ هه‌ر ماوه‌یه‌ك بێت سوودی زۆری هه‌یه‌"

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر سروشتی ژیانت یان كاركردن ناچاری كردویت زۆر دابنیشیت ئه‌وه‌ به‌ جوڵه‌ و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ناو به‌ناو له‌ دانیشتن مه‌ترسی مردنی پێشوه‌خته‌تان كه‌مده‌بێت"


PM:03:23:01/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌