ته‌ندروستی -
نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو كاریگه‌ری زیان به‌خش له‌سه‌ر ته‌ندروستی جێده‌هێڵێت، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌دا كه به‌ته‌مه‌نن، به‌ڵام ده‌زانن بڕی پێویست له خواردنه‌وه‌ی ئاو چه‌نده له ڕۆژێكدا؟
دكتۆره یلینا سۆلۆماتینا پسپۆڕی بواری خۆراكه ده‌ڵێت" وته‌یه‌كی باو هه‌یه یاس له‌وه ده‌كرێت جه‌سته‌ی مرۆڤ بۆ ڕۆژێك چالاكی پێویستی به خواردنه‌وه‌ی دوو لیتر ئاو هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه ڕاست نییه، چونكه هه‌ر مرۆڤێك به‌گوێره‌ی پێویستی له‌شی ئاوی ده‌وێت، بۆ كیلۆگرامێك له‌له‌شی مرۆڤ 30 میلی‌لتر له ئلو پێویسته، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌گوێره‌ی كێشی خۆی ئاوی ده‌وێت"
ئه‌م پسپۆڕه باس له گرنگی خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له ماوه‌ی ڕۆژدا و نابێت كه‌سێك به‌درێژای ڕۆژ ئاو نه‌خواته‌وه و به‌یه‌كجار لیترێك ئاو بخواته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه 20 خوله‌ك جارێك ئاو بخورێته‌وه.
نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و زیادبوونی كێش و تێكچوونی شێوه‌ی پێست و قژ و نینۆك، هیچكات چا و قاوه و خواردنه‌وه كحولیه‌كان نابنه جێگره‌وه‌ی ئاو به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ش وشكده‌كه‌نه‌وه.