‌پزیشكێك: دوای 50 ساڵی ئه‌م خۆراكانه‌ بخۆن



ته‌ندروستی‌ - 

له‌گه‌ڵ چونه‌ ته‌مه‌ن مێشكی مرۆڤ پیر ده‌بێت، هاوشێوه‌ی‌ ته‌مه‌نی لاوی توانا و چالاكی نامێنێت، به‌ڵام ڕێگه‌ هه‌یه‌ بۆ خۆپاراستن و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌ویش له‌ڕێی خواردنی چه‌ند جۆرێك خۆراكه‌وه‌.

دكتۆر میخایل گینزبۆرگ پسپۆڕی بواری خۆراكه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات پاش ته‌مه‌نی 50 ساڵی ده‌كرێت هاوڵاتیان چه‌ند جۆرێك خۆراك بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ مێشكیان به‌ چالاكی بمێنێته‌وه‌.

1- ماسی و خواردنه‌ ده‌ریاییه‌كان:
خواردنی ماسی ماكرێل و سالمۆن، 3-4 جار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ترشی ئۆمیگا-3 و ڕۆنه‌ ناتێره‌كان، هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ڤیتامین D یه‌ مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌مار چالاك ده‌كات.

2- به‌رهه‌مه‌كانی شیر و دانه‌وێڵه‌:
ئه‌م پسپۆڕه‌ هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن له‌ هه‌وكردن و تێكچوونی كاری كۆئه‌ندامی ده‌مار، چونكه‌ كاری مێشك تێكده‌دات و پیری ده‌كات و مه‌ترسی توشبوون به‌ خه‌مۆكی زیاد ده‌كات، ڕۆژانه‌ 1-2 جار ده‌توانریًت به‌رهه‌مه‌كانی شیر و دانه‌وێڵه‌ بخورێت چونكه‌ هه‌رسی گه‌ده‌ ئاسان ده‌كات و بۆ مێشك سوودی زۆره‌.

3-میوه‌ و سه‌وزه‌ی نوێ:
زۆر گرنگه‌ پاش ته‌مه‌نی 50 ساڵی ئه‌و خواردنانه‌ بخورێت كه‌ پێكهاته‌ی‌ فلاڤینۆیدی تیادایه‌، ئه‌وه‌ش له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌كاندا به‌رده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ بڕی پێویست فلاڤینیۆیدی ده‌ست بكه‌وێت باشتر وایه‌ ڕۆژانه‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ بخورێت به‌تایبه‌ت ئه‌و میوه‌ و سه‌وزانه‌ی‌ ڕه‌نگیان پرته‌قاڵی و سوره‌.

4-چه‌ره‌س:
دكتۆر گینزبۆرگ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات چه‌ره‌س ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ترشه‌ چه‌وریی‌ تێره‌كان گرنگی زۆره‌ بۆ مێشك، گوێز و باده‌م و فستق گرنگترین چه‌ره‌سه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌ به‌ ترشی چه‌وری تێر و ڕۆژانه‌ ده‌كرێت 50 گرامی لێبخورێت.

5- به‌هارات:
زه‌نجه‌بیل و زه‌رده‌چه‌وه‌ و بیبه‌ری تون و سیر و پیاز زۆر گرنگه‌ بۆ جه‌سته‌ و مێشك و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌.



PM:06:56:06/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌