ته‌ندروستی -
ئه‌گه‌ر زیاتر له ڕادده‌ی خۆی به‌كاربێت، زیان ده‌گه‌یه‌نێت" ئه‌مه ئه‌و نمونه‌یه‌یه كه بۆ زۆرینه‌ی چالاكیه‌كانی ژیانمان به‌كاریده‌هێنین، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مجاره بابه‌ته‌كه به‌سه‌ر چای سه‌وز جێگیر ببێت، ئه‌م جۆره چایه سوودی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه به‌ڵام هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی ته‌ندروست بخورێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی" Healthline" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه"خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی زیادده ده‌دات، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان و چالاكی مێشك زیاد ده‌كاتو یارمه‌تی سوتاندنی چه‌وری زیادده‌ی له‌ش ده‌دات، ته‌ندروستی ده‌م و ددان سه‌لامه‌ت ده‌كات، ئاستی شه‌كری خوێن كۆنتڕۆڵ ده‌كات، ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه"
له‌به‌رامبه‌ردا زۆر خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م گرفته ته‌ندروستیانه زیاد ده‌كات كه بریتین له" ئازاری گه‌ده به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی بخورێته‌وه، ئازاری سه‌ر زیاد ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌دا خۆیان گرفتی ئازاری نیوه‌ی سه‌ریان هه‌یه، چای سه‌وز بڕێكی كه‌م كافاینی تیادایه به‌ڵام زۆر خواردنه‌وه‌ی واده‌كات خه‌وت تێكبچێت، ئاستی ئاسنی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه"
جگه له‌وه‌ش به‌هۆی هه‌بوونی پێكهاته‌ی ئال سیانین له‌م جۆره چایه‌دا دڵتێكهه‌ڵاتن له‌و كه‌سانه‌دا دروست ده‌كات كه زۆر ئه‌م چایه ده‌خۆنه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له كافاین له جه‌سته‌دا زیان به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت،ئێسك لاواز ده‌كات چونكه زۆر خواردنه‌وه‌ی چا كالسیۆم له جه‌سته ده‌مژێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی لاوازبوونی ئێسك زیاد ده‌كات"