توێژینه‌وه‌یه‌ك: ڕۆژانه‌ چا بخۆنه‌وه‌



ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ ڕۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چا مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م ده‌كات به‌ نیوه‌.

توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ كوپێك چای ڕه‌ش ده‌خۆنه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ %47 كه‌متره‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك چا ناخۆنه‌وه‌، چونكه‌ چا ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی شه‌كر له‌ خوێندا به‌هۆی هه‌بوونی بڕێكی زۆر له‌ مادده‌ی‌ دژه‌ ئۆكسێنه‌ری تیادا، هاوكات بۆ ته‌ندروستی گه‌ده‌ سوودی هه‌یه‌.

خواردنه‌وه‌ی‌ هه‌ر جۆرێكی چا و له‌ناویاندا چای سه‌وز مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ %28 كه‌مده‌كاته‌وه‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چایان نه‌خواردۆته‌وه‌.

پرۆفیسۆر "تۆنزی وو" له‌ زانكۆی ئه‌دیلاید له‌ ئوستورالیا ده‌ڵێت" ئه‌و ئه‌نجانه‌ی‌ پێیگه‌یشتووین له‌و كه‌سانه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ ڕوونی كه‌ڕۆژانه‌ چای ڕه‌ش ده‌خۆنه‌وه‌، پێشتر ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردوه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چا مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و سادده‌یه‌ یارمه‌تی هاوڵاتیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌ندروستیان باش بێت"



PM:02:34:16/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌