ته‌ندروستی -
پێشتر ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه ئاشكرای كردبوو شه‌وانه نوستن 6-8 كاتژمێر مه‌ترسی توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی كه‌مده‌كاته‌وه و له ته‌مه‌نی بایلۆجی مرۆڤ زیاد ده‌كات"
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ باس له‌وه ده‌كات ڕۆتینی نوستنی جێگیر زۆر به‌سوودتره له نوستن بۆ ماوه‌ی 7 كاتژمێر له شه‌و و ڕۆژێكدا.
دكتۆر كریس وینتیر پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ده‌مار و پسپۆڕی نوستنه ده‌ڵێت" شه‌وانه به‌رده‌وام له یه‌ك كاتژمێری دیاریكراودا بخه‌ون و له یه‌ك كاتژمێری دیاریكراودا هه‌ستن له خه‌و"
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه مانگی ڕابردوو له گۆڤاری Sleep بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه" ڕۆتینی نوستنی جێگیر %20 ئه‌گه‌ری مردنی پێشوه‌خته كه‌مده‌كاته‌وه"
دامه‌زراوه‌ی نوستن ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات شه‌وانه له یه‌ك كاتی دیاریكراودا مێشكیان ئارام بكه‌نه‌وه پێش نوستن له‌ڕێی خوێندنه‌وه‌ی كتێب یان گوێگرتن له موزیك یان گهرماوكردنێك ئه‌مانه یارمه‌تی ڕێكخستنی كاتی نوستن ده‌ده‌ن.