له‌كاتی چاره‌سه‌ری په‌تای وه‌رزی ئه‌م هه‌ڵانه‌ دوباره‌ مه‌كه‌ره‌وه‌



ته‌ندروستی‌ - 

دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر لافریشیڤ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوییه‌، پێنج هه‌ڵه‌ باسده‌كات له‌كاتی چاره‌سه‌ری په‌تای وه‌رزی باشتر وایه‌ دوباره‌ نه‌كرێته‌وه‌.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت"به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ باسی لێده‌كرێت، توشبوون به‌په‌تای وه‌رزی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نییه‌ به‌ به‌ركه‌وتن به‌ هه‌وای سارد به‌ڵكو له‌ ئه‌نجامی به‌ركه‌وتن به‌ ڤایرۆسی یان ڤایرۆس و به‌كتریا به‌یه‌كه‌وه‌ مرۆڤ توشی په‌تای وه‌رزی ده‌بێت.

باشترین ڕێگه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ توشبوون به‌ په‌تا  و ئه‌نفلۆنزا وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رگری له‌شی له‌ دژی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ به‌هێزبێت.

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ر و ده‌رمانه‌ ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" هیچ ده‌رمانێكی گشتی نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌نفلۆنزا و په‌تا، یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ش كه‌ هاوڵاتی دوباره‌ی‌ ده‌كاته‌وه‌ پاش توشبوون به‌م په‌تا وه‌رزیانه‌ وه‌رگرتنی ده‌رمانی دژه‌ هه‌وكردنه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی، باشتریش وایه‌ له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای له‌ش له‌گه‌ڵ توشبوون به‌ په‌تای وه‌رزی ده‌رمانی تایبه‌ت بۆ دابه‌زاندنی پله‌ی‌ گه‌رمای له‌ش وه‌ربگیرێت"

هاوكات یه‌كێكی دیكه‌ له‌و هه‌ڵانه‌ی‌ باسده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ خانمانی دووگیان و ئه‌وانه‌ش كه‌ شیر به‌ كۆرپه‌ ده‌ده‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌رمان وه‌ربگرن له‌كاتی توشبوونیان به‌ په‌تای وه‌رزی، به‌ڵام ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ چه‌ند جۆرێك ده‌رمان هه‌یه‌ پاش ڕاوێژكردن به‌ پزیشك له‌م دووكاته‌دا خانمان ده‌توانن وه‌ریبگرن. 


PM:02:44:07/01/2024




ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌